خوێندنه‌وه یه‌كێكه له گرنگترین ئه‌ده‌به‌كان كه فێری منداڵ بكرێت، بۆیه گرتنه‌به‌ری ڕێیه‌كی ته‌ندروست بۆ ئه‌وه‌ی به ئاسانی فێر بێت، باشترین ڕێیه كه واده‌كات مێشكی منداڵه‌كه بۆ وه‌رگرتنی زانیاری فراوانتر بێت.
له‌مباره‌یه‌وه د. محه‌مه‌د حه‌سه‌ن پسپۆڕی نه‌خۆشی منداڵان و منداڵه ناكامه‌كان، بۆ ''وشه'' به خاڵ چه‌ند ڕێیه‌كی خستووه‌ته ڕوو كه ئاسان و ته‌ندروستن بۆ فێركردنی منداڵ كه بخوێنێته‌وه:
ئەم رێیانە بگرە بەر بۆ فێرکردنی منداڵەکەت
یه‌كه‌م: له سه‌ره‌تای ته‌مه‌نییه‌وه فێری خوێندنه‌وه‌ی بكه، ته‌نانه‌ت فێری پیته‌كانیش بێت.
دووه‌م: ڕۆژانه كاتێك دیاری بكه‌ن بۆ خوێندنه‌وه.
سێیه‌م: له‌كاتی كڕینی كتێب منداڵه‌كه‌شت له‌گه‌ڵ خۆت ببه.
چواره‌م: هه‌وڵ بده لێپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ نه‌كه‌ی، به‌ڵكو ته‌نیا خوێندنه‌وه‌ی لا خۆشه‌ویست بكه.
پێنجه‌م: هه‌ر به‌رده‌وام كتێبی بۆ بخوێنه‌وه ئه‌گه‌ر ته‌مه‌نیشی گه‌وره بێت.
شه‌شه‌م: با شاشه و ئامێری ئه‌لیكترۆنی زۆر كه‌م به‌كار بهێنێت یان به‌كار نه‌هێنێت.
حه‌وته‌م: خۆت پێشه‌نگ به و له به‌رچاوی منداڵه‌كه‌ت كتێب بخوێنه‌وه و با بتبینێت.
هه‌شته‌م: به‌پێی توانا هانی بده و له‌كاتی سه‌ركه‌وتن دیاری پێشكه‌ش بكه.
نۆیه‌م: بێزار مه‌به له حه‌زی منداڵه‌كه‌ت و ئه‌گه‌ر ویستی بۆی دووباره بكه‌وه.
ده‌یه‌م: شێوازی سه‌رنجڕاكێش و جووڵه‌ی جۆراوجۆر به‌كار بێنه له‌كاتی خوێندنه‌وه‌دا.
به‌و ڕێیانه منداڵه‌كه‌ت فێر بكه بۆ ئه‌وه‌ی حه‌زی له خوێندنه‌وه بێت، چونكه خوێندنه‌وه و نووسین داهاتووی منداڵه‌كه‌ت گه‌ش ده‌كه‌ن.