"فەرفیش" هەڵسوكەوتە ئابڕووبەرەكانی ئەستێرەكان ئاشكرا دەكات

:: AM:10:58:12/05/2022 ‌
ئەو ئەستێرانەی دنیای هۆڵیوود كە هەوادارانیان بەردەوام لەبەردەم شاشەكاندا بە پەرۆشەوە تەماشایان دەكەن، نازانن كە لە ژیانی تایبەتی خۆیاندا چۆن دەژین و چۆن هەڵسوكەوت دەكەن. بۆیە پێگەی "فەرفیش"ی میسری نموونەی لەسەر ژمارەیەك ئەستێرە هێناوەتەوە كە هەڵسوكەوتەكانیان لە ژیانی تایبەتی خۆیاندا، ئابڕووبەرانەیە.

جۆرج كڵۆنی كە ناودارترین ئەستێرەی دنیای هۆڵیوودە، بەوە دەناسرێتەوە كە بۆ خۆی و ژیانە تایبەتەكەی زۆر پوولەكییە. ئاماژە بەوە دەكات كە تەنانەت بۆ خواردنەوەی كهوولییەكان، هەرزانترین خواردنەوە دەخواتەوە و بەرماوەكانیشی دەداتە ئەو كرێكار و خزمەتكارانەی لەناو ماڵەكەی خۆیدا كار دەكەن.

راین گۆسلینگ كە ئەویش ئەكتەرێكی ناوداری هۆڵیوودە، وەك خزمەتكارەكانی باسی دەكەن، هەندێك خووی هەیە كە لەناو ماڵەكەی خۆیدا دەیكات، سەیروسەمەرەیە. بە جۆرێك زۆرجار لەناو ماڵدا لە شوێنێكەوە بۆ شوێنێكی تر، لەسەر دەست و پێیەكانی وەك گیانلەبەر دەڕوات. لەكاتی خەوتنیشدا سەری بۆ خوارەوەی سیسەمەكەی دادەنێت و بە پێچەوانەوە دەخەوێت.

جنێڤەر ئەنیستۆن كە خاتوونێكی جوانی دنیای هۆڵیوودە، وەك خزمەتكارەكانی باسی دەكەن، هەر لە سەرەتاوە فێر بووە لەناو ماڵەكەی بەڕووتی دەسووڕێتەوە، تەنیا دەرپێیەك و ستیانێك دەپۆشێت و لەبەردەمیاندا دێت و دەچێت. پاسەوانە تایبەتەكەیشی گوتوویەتی، لەگەڵ ئەو خووەی جنێڤەر راهاتووم، دەزانم چەند خاڵ بە جەستەی ئەو هونەرمەندەوە هەیە.

ئەلفیس بریسلی كە ناودارترین ئەستێرەی ساڵانی شەستەكان بوو لە بواری گۆرانیدا، باس لەوە دەكرێ كە تەنیا عەشقی بۆ هەرزەكاران هەبووە، تەنانەت هاوسەرەكەیشی كە ئەوكاتەی پێوەندیی لەگەڵ دروست كرد، تەمەنی تەنیا 14 ساڵ بووە، بۆیە بریسلی حەزی بۆ كچانی هەرزەكار هەبووە.

جۆلیا رۆبرتس، ئەو ئەستێرەیەی كە بەردەوام بۆنێكی زۆر ناخۆشی لێ دێت. وەك خزمەتكارەكانی باسی دەكەن، زۆر پوولەكییە، هۆی بۆنە ناخۆشەكەی بۆ خۆنەشووشتن دەگەڕێتەوە، ئەو نایەوێ خۆی بشوات تا ئاوێكی زۆر بەفێرۆ نەدات و پارەیەكی زۆری بۆ نەیەتەوە، تەنانەت رێ بە خزمەتكارەكانیشی نەدات بە ئارەزووی خۆیان، خۆیان بشۆن و ئاوی زۆر بەكار نەهێنن. 

لە هەمووی سەیرتر، پاریس هێڵتۆنە كە پاسەوانە تایبەتەكەی لێی دەگێڕێتەوە، هەرچی پێی بكرێت ئەگەر بیەوێ جلوبەرگ یان بۆن یان هەر شتێكی تر بكڕێت، هەوڵ دەدات پارە نەدات، زۆرجاریش شتەكان دەدزێت. چەندان جار لە بۆنەكاندا پێڵاو یان چاكەتی دزیوە، تەنیا بۆ ئەوەی پارەكانی خەرج نەكات.

جیم كاری كە لە فیلمەكاندا وەك كەسایەتییەكی زۆر سۆزدار و نەرم دەناسرێتەوە، كەچی لەناو ماڵەكەی خۆی و لەگەڵ كرێكار و خزمەتكارەكانی، بەردەوام تووڕەیە و دیكتاتۆرە، ناتوانێ بە دەنگی نزم قسە بكات، بەردەوام دەنگی هاواری دێت.

جنێڤەر لۆپیزیش بە پوولەكی دەناسرێتەوە، بە جۆرێك مافی خزمەتكارەكانیشی دەخوات و ئەو مووچەیەی هەیانە، هیچ كاتێك وەك خۆی نایانداتێ، ئەگەر خزمەتكارێكیش ناڕەزایی دەرببڕێت، دوای ئەوەی پارەكەی دەداتێ، راستەخۆ دەریدەكات.


وشە - وشیار ئه‌حمه‌د ئه‌سوه‌د