له‌ژێر چاودێری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستیی دهۆك به‌شی نه‌شته‌رگه‌ری له نه‌خوشخانه‌ی فریاكه‌وتنی ئاكرێ ده‌كرێته‌وه و به‌شی منداڵبوونیش نۆژه‌ن ده‌كرێته‌وه و فراوان ده‌كرێت.
دكتور نزار عیسمه‌ت به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستیی دهۆك به "وشه"ی گوت، به پشتیوانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و یه‌كێتیی ئه‌وروپا و سندووقی مه‌داد، به بڕی 547 هه‌زار یورۆ به‌شی نه‌شته‌رگه‌ری له نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی ئاكرێ دروست ده‌كرێت .
ئه‌و گوتیشی به پشتیوانی خوا له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا ده‌كه‌وێته خزمه‌ت هاووڵاتییان و هه‌ر به‌و بڕه پاره‌یه پڕۆژه‌یه‌كی تریش دروست ده‌كرێت كه ئه‌ویش نوژه‌نكردن و فراوانكردنی به‌شی منداڵبوونه له نه‌خۆشخانه‌ی ئافره‌ت و منداڵبوون له دهۆك، له‌گه‌ڵ دانانی كارگه‌ی ئوكسجین له شاره‌كه و به جێبه‌جێكردنی ئه‌و پڕۆژانه‌ش به‌شێكی زۆری كه‌موكوڕییه‌كان چاره‌سه‌ر ده‌كرێن.
جگه‌له‌مه هه‌روه‌ك ئه‌و به‌رپرسه ئاماژه‌ی پێ كرد، پڕۆژه‌یه‌كی تریش له دهۆك دروست ده‌كرێت كه ئه‌ویش نوژه‌نكردنی پڕۆژه‌ی یه‌كه‌ی چاودێری چڕی نه‌خۆشخانه‌ی هیڤییه، پڕۆژه‌كه تایبه‌ت ده‌بێت بۆ ئه‌و منداڵانه‌ی به‌ر له كاتی له‌دایكبوونیان، له دایك ده‌بن.
دوای هاتنی ئاواره‌یه‌كی زۆر ئه‌و پڕۆژانه‌ی كه ئێسته له دهۆك هه‌ن، به‌شی هه‌موو دانیشتووانی سنووری پارێزگای دهۆك ناكات، به‌پێی داتاكانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستیی دهۆك، ساڵانه دوو ملیۆن ئاواره و په‌ناخواز سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌كانی دهۆك ده‌كه‌ن.
دهۆك/ نه‌وزاد هلوری