ئاگەداری ئەو نیشانە مەترسیدارەی ئۆمیكرۆن بن

:: PM:07:07:12/05/2022 ‌

ئێستە تیرەی ئۆمیكرۆن دوایین بازدانی ڤایرۆسی كۆرۆنا، تیرەی زاڵە لە دنیا و كاریگەرییەكانی بە گوێرەی ڤایرۆسەكە كەمترە، زانایانی پەتازانی لە بەریتانیا وریاییان لە كاریگەرییەكانی دوو نەوەی لاوەكیی تیرەی ئۆمیكرۆن، واتە "BA.4" و "BA.5" دا، بەوەی یەكێك لە نیشانە و كاریگەرییەكانی لە نزیك مێشك دەبێت.   

پرۆفیسۆر تیم سپیكتۆر، زانای پەتازانی دەڵێت، تا ئێستە بەریتانیا ئاستێكی نیگەرانكەر و مەترسیداری لە تەشەنەكردنی ئەو دوو نەوەی تیرەكە بەخۆیەوە نەبینیوە، بەڵام پێویستە خەڵك نیشانەكانیان بە رژدی و بەهەند وەربگرێت.

روونی كردەوە، ئێستە ئێمە چاودێری دۆخەكە دەكەین، چونكە لە باشووری ئەفریقیا تووشبوونێكی خێرا بەو دوو نەوەیەی ئۆمیكرۆن هەیە، لەدەستدانی هەستی بۆنكردن و زرنگانەوەی گوێ دوو ئاماژەی سەرەكیی تووشبوونن و پێویستە بە رژدی مامەڵەیان لەگەڵدا بكرێت، چونكە زرنگانەوەی گوێ واتە تووشبوونەكە گەیشتووەتە نزیك مێشك.

ئەو وریاكردنەوەی پزیشكە بەریتانییەكە و تیمەكەی دوای ئەوە هات ئەوان رووپێوییەكیان بۆ هەڵسەنگاندن و دیاریكردنی بڵاوبوونەوەی حاڵەتی زرنگانەوەی گوێ لە نێوان تووشبووانی كۆرۆنا كرد، بۆیان دەركەوت كە 19% یان یەكێك لە هەر پێنج تووشبوو، بەدەست ئەو كێشەیە دەناڵێنن، بۆیە ئەگەر هەر كەسێك زرنگانەوەی بەردەوامی گوێی هەبێت با پێوەندی بە پزیشكەوە بكات. 



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل