له‌ پێنجوێن شوێنی به‌خشین كرایه‌وه‌

:: PM:01:55:27/03/2017 ‌
له‌ پێنجوێن، شوێنێكی تایبه‌ت به‌ كۆكردنه‌وه‌ی جلوبه‌رگ و ئه‌و پۆشاكانه‌ی كه‌ كۆن بوون كراوه‌ته‌وه‌ و دواتریش ده‌به‌خشرێته‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ هه‌ژار و كه‌مده‌رامه‌تن.

رێبوار كه‌مال، سه‌رۆكی رێكخراوی مله‌كه‌وه‌ بۆ پاراستنی ژینگه‌ له‌ پێنجوێن بۆ "وشه‌" گوتی، "به‌مه‌به‌ستی ئاوڕدانه‌وه‌ له‌و كه‌سانه‌ی كه‌ هه‌ژارن و ناتوانن وه‌ك پێویست كاڵا و جلوبه‌رگ بكڕن، له‌سه‌ر رێگه‌ی گشتیی ناو شارۆكه‌ی پێنجوێن، به‌ئاماده‌بوونی نوێنه‌رانی به‌شی پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ و بنكه‌ی پۆلیسی پێنجوێن و ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانی رێكخراوه‌كه‌مان، شوێنی به‌خشنده‌یی و پاراستنی ژینگه‌مان كردووه‌ته‌وه‌".

ئه‌و داوای له‌ خه‌ڵك كرد له‌مه‌ولا ئه‌و جلوبه‌رگ و كه‌لوپه‌لانه‌ی كه‌ پێویستیان پێی نامێنێت، له‌و شوێنه‌ی دابنێن بۆ ئه‌وه‌ی كه‌سانی تر سوودی لێ وه‌ربگرن.

سه‌رۆكی رێكخراوی مله‌كه‌وه‌ بۆ پاراستنی ژینگه‌ له‌ پێنجوێن، ئاماژه‌ی دا كه‌ ئه‌م كاره‌یان هه‌وڵێكه‌ بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی هاورده‌ی جلوبه‌رگ و هه‌ندێك كاڵای باله‌ كه‌ ده‌بنه‌ بارگرانی له‌سه‌ر ژینگه‌ی وڵات، هه‌روه‌ها له‌م رێگه‌یه‌وه‌ ده‌توانن سوودی زیاتر وه‌ربگرن له‌ جلوبه‌رگه‌كان.

رێبین پێنجوێنی










وشە - سلێمان تاشان