نرخی زێڕ دابەزی

:: AM:11:54:13/05/2022 ‌
نرخی زێر لە بۆرسەی دنیا دابەزینێكی گەورەی بەخۆیەوە بینی ئۆنسێك زێر گەیشتە هەزار و 826 دۆلار، بەمەیش نرخی زێڕ لە بازاڕەكانی كوردستان دابەزی.

ئەمڕۆ هەینی 13ـی ئایار، لە بۆرسەی دنیا ئۆنسێك زێڕ گەیشتە هەزار و 826 دۆلار ئەمەیش دابەزینێكی زۆر بوو لە بازاڕەكانی دنیا بۆ زێڕ تۆمار كرا.

نرخی مسقالێكیش زێڕی عەیار 21 لە هەرێمی كوردستان دابەزی بۆ 382 هەزار دینار كە ئەمەیش كەمترین نرخی چوار مانگی رابردوو بوو لە بازاڕەكان تۆمار كراوە.

دوێنێ‌ نرخی مسقالێك زێڕی عەیار 21 بە 390 هەزار دینار بوو لە هەرێمی كوردستان، ئەو نرخەی ئەمڕۆ كەمترین نرخی تۆمار كراوی ئەمساڵە.

هاووڵاتییانی هەرێمی كوردستان زێڕ زیاتر بۆ جوانكاری بەكار دەهێنن زۆرترین زێڕی كوردستانیش لە وڵاتانی كەنداو دێ‌.



وشە - رامیار جەواد