نرخی نه‌وت له‌ژێر كاریگه‌ریی مەترسییەکانی کەرتی پیشەسازی لەسەر کەمبوونەوەی خستنەڕووی نەوت، دووبارە هەڵکشا و بەرزترین نرخی لە ماوەی یەک هەفتەدا تۆمار کرد.
چەند سەعاتێک لەمەوبەر هەفتەیەکی تر لە بازاڕی بۆرسە داخرا و چارتی رۆژانەی گۆڕانکارییەکانی نرخی نەوت بە رەنگی سەوز داخرا.
به‌گوێره‌ی
dailyfx نرخی هه‌ر به‌رمیلێك له نه‌وتی برێنت، به 111 دۆلار و 16 سەنت داخرا و هەمان نرخە کە لە سەرەتای هەفتەکە دەستی پێ کردبوو. لە میانەی هەفتەکەدا نرخی نەوت تا 101 دۆلار دابەزی بەڵام لە رۆژانی کۆتایی هەفتەکەدا قەرەبووی دابەزینەکە کرایەوە. هاوکات نرخی نەوتی تێکساسیش بە 110 دۆلار و نۆ سەنت دەفرۆشرێت.
لە ماوەی رابردوودا دوو هۆکار زۆرترین کاریگەرییان لەسەر هەڵبەز و دابەزینی نرخی نەوت هەبووە، یەکەمیان پێوەندیدارە بە پرسی کەرەنتینی کۆرۆنا لە چین کە نرخی نەوت دادەبەزەنێت و دووهەمیشیان نیگەرانییەکانی وڵاتانی دنیایە لە کەمبوونەوەی زیاتری خستنەڕووی نەوت و ئەمەش زۆرترین کاریگەری هەبووە لەسەر بەرزکردنەوەی نرخی نەوت.
جەنگی ئۆکراینا وایکردووە ئاستی خستنەڕووی نەوت کەم ببێتەوە
جەنگی ئۆکراینا وایکردووە ئاستی خستنەڕووی نەوت کەم ببێتەوە و ئۆپیکیش نەیتوانیوە یان حەزی نەکردووە ئەو بۆشاییە پڕ بکاتەوە و لە دۆخێکیشدا کە خستنەروو لە خوارووو داخوازی بێت ئەوا نرخی نەوت رووی لە بەرزبوونەوە دەکات.
له‌لایه‌كی تره‌وه جگە لە پرسی کەرەنتین هۆکارێیکی تر کە لە ماوەی رابردوو نرخی نەوتی دابەزاندووە و بەرانبەر ئەو هۆکارانە وەستاوە نرخی نەوتیان بەرز کردووەتەوە بریتی بووە لە بڕیارێکی ئه‌مه‌ریكا کە رێژه‌ی سوودی بانكی به‌رز كردووه‌ته‌وه، کە ده‌بێته هۆی سستكردنی بازاڕه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و دنیا .
له‌وه‌ته‌ی جه‌نگی ئۆكراینا ده‌ستی پێ كردووه، به‌گشتی نرخی نه‌وت هه‌ر له سه‌رووی 100 دۆلار فرۆشراوه و ئه‌گه‌ر هه‌ندێك جار بۆ خوارووی 100 دۆلار دابه‌زیبێت، خێرا گه‌ڕاوه‌ته‌وه سه‌رووی 100 دۆلار و ته‌نانه‌ت ماوه‌یه‌ك تا نزیكه‌ی 140 دۆلاریش هه‌ڵكشا. رووسیا به یه‌كێك له دابینكه‌ره سه‌ره‌كییه‌كانی نه‌وت و گاز له دنیادا هه‌ژمار ده‌كرێت، بۆیه ئه‌و سزایانه‌ی خراوه‌ته سه‌ری وایكردووه، قه‌باره‌ی خستنه‌ڕووی نه‌وت له بازاڕه‌كاندا به‌راورد به قه‌باره‌ی داخوازی، كه‌م بكات و نرخی نه‌وتیش به نرخێكی به‌رز بفرۆشرێت.