هێزەکانی رژێمی ئێران، ڕژانە شوێنی ڕێوڕەسمی نەورۆز لە حەسەناوای سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان و وێڕای گرتنی دوو هاووڵاتیی کورد، هەموو کەلوپەلەکانی ئامادەکراو بۆ ڕێوڕەسمێکی بەڕێوەبردنی نەورۆزیان لەگەڵ خۆیان برد.
ڕێوڕەسمی حەسەناوای سنە بڕیار بوو ئەمڕۆ دووشەممە بەڕێوە بچێت بەڵام هێزەکانی حکوومەتی ئێران بەرەبەیان و پێش هەڵاتنی خۆر ڕژانە شوێنی ڕێوڕەسمەکە و هەموو ئامادەکارییەکانیان شێواند و کەلوپەلەکانیان لەگەڵ خۆیان بردن.
بەگوێرەی ماڵپەڕی هەنگاو ژمارەیەکی زۆر لە هێزەکانی ئیتلاعات و پۆلیسی ئێران ڕژاونەتە شوێنی کۆبوونەکە و دوو کەسیشیان گرتووە کە ئەندامی لیژنە بەڕێوەبردن بوون.
ناوی ئەو دوو کەسەش بریتین لە رامین ساڵحی و جەلال خوداکەرەمی کە لە حەسەناوای سنە گیراون.
ئەو ڕێوڕەسمە بڕیار بوو ئەمڕۆ سەعات دوو بەڕێوەبچێت.