پلاك یه‌كێكه له گرنگترین پارچه‌كانی بزوێنه‌ری ئۆتۆمبێل كه بچووكترین كێشه‌ی ھه‌بێت، راسته‌وخۆ ئۆتۆمبێله‌كه ده‌له‌رزێت، تاك ده‌بێ و به‌نزین زیاد سه‌رف ده‌كات، ئه‌مه كێشه‌یه‌كی باوه له‌ناو ئۆتۆمبێله‌كانی هه‌رێمی كوردستاندا.
له‌مباره‌یه‌وه شێرزاد وسوو ئه‌ندازیاری میكانیكی، بۆ ''وشه'' گوتی، به‌هۆی خراپیی به‌نزینه‌وه، رۆژانه به سه‌تان ئۆتۆمبێل كێشه‌ی پلاكیان بۆ دروست ده‌بێت، ئاسایی‌ترین كێشه‌یش له پلاك دروست بێ، كاریگه‌ریی راسته‌وخۆی ده‌بێ له‌سه‌ر ئۆتۆمبێل، به‌شێوه‌یه‌ك گرفتی له‌رزین، تاك، زیاد خه‌رجكردنی به‌نزین و زۆرجاریش به‌هۆی ئاگر دزینه‌وه ئۆتۆمبێله‌كه ده‌سووتێت، ئه‌مه به‌تایبه‌ت له وه‌رزی گه‌رمادا ده‌بینرێت.
جێبەجێکردنی ئەم دوو خاڵە کێشەی پلاکت چارەسەر دەکات
ئه‌ویشی گوت كه زۆربه‌ی كات ئه‌م كێشه‌یه به‌هۆی خراپیی كوالێتی به‌نزینه‌وه دروست ده‌بێت، یانیش له‌كاتی گۆڕینی پلاكدا پارچه‌ی بێ كوالێتی و نائۆرجیناڵ یان جیاوازی له كۆدیدا هه‌بێ ده‌به‌ستن. بۆیه ئه‌م شاره‌زایه ده‌ڵێ، له‌كاتی گۆڕینی پلاكدا گرنگی به‌م دوو خاڵه بده‌ن:
یه‌كه‌م: كوالێتی ئه‌و پلاكه‌ی ده‌یبه‌ستی، چونكه كوالێتی خراپ گرفت بۆ ئۆتۆمبێل دروست ده‌كات، پلاكی ئۆرجیناڵ ببه‌سته.
دووه‌م: كۆدی پلاكه‌كه، چونكه ئه‌گه‌ر كۆدی جیاواز بۆ ئۆتۆمبێل به‌كار بێنی ده‌سووتێ، هه‌موو ئۆتۆمبێلێك كۆدی جیاوازی پلاكی هه‌یه.
هۆشداریی ده‌دات له‌گه‌ڵ دانانی پلاكی ئۆرجیناڵ و كۆدی خۆی، پێویسته به‌نزینی باش به‌كار بهێنیت، چونكه به‌كارهێنانی به‌نزینی خراپ ته‌نیا بۆ پلاك خراپ نییه، به‌ڵكو فلته‌ری به‌نزین ده‌گیرێت، نۆزڵ پیس ده‌بێت و ئۆتۆمبێلیش كێشی نامێنێت، له‌گه‌ڵ چه‌ندان گرفتی تر.