هه‌رێمی ئۆسیتیای باشوور له باكوری جۆرجیا كه هاوسنووری رووسیایه، حه‌وتی ته‌مووزی ئه‌مساڵی به رۆژی به‌ڕێوه‌بردنی ریفراندۆم ده‌ستنیشان كرد.
ئامانجی ئه‌و ریفراندۆمه جیابوونه‌وه له جۆرجیا و لكاندن به رووسیایه، هه‌رێمه‌كه ده‌خوازێت به یه‌كجاری ببێت به به‌شێك له رووسیا.
هه‌ریه‌ك له هه‌رێمه‌كانی ئۆسیتیا و ئه‌بخازیا له ساڵی 2008دا له میانه‌ی جه‌نگی نێوان رووسیا و جۆرجیا، له‌لایه‌ن حكوومه‌تی رووسیا به سه‌ربه‌خۆ ناسران، رووسیا یه‌كلایه‌نه وه‌ك دوو هه‌رێمی سه‌ربه‌خۆ ددانی پێ نان.
خه‌ڵكی هه‌رێمی ئۆسیتیای باشوور، خوازیارن به فه‌رمی ببنه به‌شێك له خاكی رووسیا
به‌گوێره‌ی
شه‌فه‌قنا، خه‌ڵكی هه‌رێمی ئۆسیتیای باشوور، خوازیارن به فه‌رمی ببنه به‌شێك له خاكی رووسیا، به‌ڵام هێشتا له هه‌رێمی ئه‌بخازیا هیچ جووڵه‌یه‌كی پێوه‌ندیدار نییه.
به‌ڕێوه‌بردنی ریفراندۆم له‌م هه‌رێمه له كاتێكدایه، رووسیا له 22ی مانگی شوباتی ئه‌مساڵدا دوو هه‌رێمی لۆهانسك و دۆنێتسك له رۆژهه‌ڵاتی ئۆكراینای وه‌ك دوو هه‌رێمی سه‌ربه‌خۆ راگه‌یاندووه، له 24ی هه‌مان مانگه‌وه جه‌نگ له نێوان ئۆكراینا و رووسیا ده‌ستی پێ كردووه كه تا ئێسته به‌رده‌وامه.