ماوه‌یه‌كه ئاماژه به كشانه‌وه‌ی چه‌ند كۆمپانیایه‌كی نه‌وتی له هه‌رێمی كوردستاندا ده‌كرێت، به‌ڵام جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی وزه له په‌رله‌مان رای ده‌گه‌یه‌نێت، هیچ كۆمپانیایه‌كی نه‌وتی له كوردستان نه‌كشاوه‌ته‌وه، به‌ڵام ئێكسۆن مۆبیل پشكه‌كانی خۆی داوه‌ته كۆمپانیایه‌كی تر.
ئه‌مڕۆ شه‌موو 14ی ئایار، گوڵیزار سندی جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی وزه و سامانه سروشتییه‌كان له په‌رله‌مانی كوردستان، به "وشه"ی گوت، هیچ شتێكی له‌و جۆره له ئارادا نییه كه كۆمپانیاكانی نه‌وت له كوردستان كشابێتنه‌وه.
به‌شداریی مه‌سروور بارزانی له كۆنفرانسی وزه له ئیمارات گرنگ بوو
روونی ده‌كاته‌وه، كاتی خۆی له پیرمام و مه‌قلووب، كۆمپانیای ئێكسۆن مۆبیل هه‌ندێك گه‌ڕانی كرد، به‌ڵام دواتر پشكه‌كانی خۆی دایه كۆمپانیایه‌كی تر و له عێراقیشدا له چه‌ند بلۆكێك كاری كرد، دواتر دابوونی به كۆمپانیای تر.
ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات، ئه‌و هه‌ڵایه‌ی له راگه‌یاندن بۆ ئه‌وه ده‌كرێت كه كۆمپانیاكان كشابێتنه‌وه، راست نییه، به‌ڵكو هه‌ر ئه‌و كۆمپانیایه بوو له چه‌ند بلۆكی نه‌وتیی كاری كردووه، دواتر به‌ئاگه‌داری حكوومه‌تی هه‌رێم و یاسای كۆمپانیاكان، دراوه‌ته كۆمپانیایه‌كی تر، ئه‌مه‌ش چه‌ند ساڵێك پێش ئێسته بووه.
"وه‌زیری نه‌وتی عێراق و هه‌ندێك له سیاسییه‌كان، به‌پشتیوانی ده‌ره‌كی ده‌یانه‌وێ فشاری سیاسی له‌سه‌ر هه‌رێم هه‌رێم دروست بكه‌ن". سندی وا ده‌ڵێت.
سندی ئه‌وه ده‌خاته ڕوو، هه‌ندێك په‌رله‌مانتاری یه‌كێتی و لایه‌نه‌كانی تر ده‌ڵێن، ده‌بێ دامه‌زراوه نه‌وتییه‌كانی كوردستان له‌لایه‌ن به‌غداوه به‌ڕێوه ببرێن، ئه‌مه‌ش دروست نییه و به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌و ده‌ستوور و یاسایانه‌یه كه له په‌رله‌مانی كوردستان ده‌رچوون، ناكرێ تۆ دژی ئه‌و یاسایانه‌ی خۆت ده‌نگت له‌سه‌ر داون، بوه‌ستیته‌وه.
جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی وزه له‌باره‌ی هه‌نگاوی سه‌رۆكی حكوومه‌ت بۆ وزه، گوتی، به‌شداریی مه‌سروور بارزانی له كۆنفرانسی وزه له ئیمارات گرنگ بوو، چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌ین ئیماراتییه‌كان و كۆمپانیاكانی نه‌وتی دنیا كه له وڵاتانی عه‌ره‌بی كار ده‌كه‌ن، له كوردستانیشدا رۆڵیان هه‌بێت. ئارامی كوردستان له‌باره بۆ ئه‌وه‌ی كۆمپانیاكانی گه‌وره‌ی بواری نه‌وت وه‌به‌رهێنان بكه‌ن له كوردستاندا.
هاوكات له‌باره‌ی چاره‌سه‌رییه‌وه باوه‌ڕی وایه، ئه‌و گرفتانه‌ی له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا له‌باره‌ی نه‌وته‌وه هه‌یه، گرنگه به یاسایه‌كی هاوبه‌ش به‌ڕێوه ببرێن.
ئه‌وه له كاتێكدایه دادگای فیدراڵی باڵای عێراق له دانیشتنی 15ی شوباتی ئه‌مساڵدا، بڕیاری دا حكوومه‌تی هه‌رێم پابه‌ند بێت به ڕ‌اده‌ستكردنی نه‌وتی خۆی به حكوومه‌تی عێراق.
هه‌ر له‌باره‌ی ئه‌وه‌وه شاندی حكوومه‌تی هه‌رێم و وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق، كۆ بوونه‌وه و پێشنیاری دروستكردنی كۆمپانیایه‌كی بواری نه‌وت كرا بۆ به‌ڕێوه‌بردنی دۆسیه‌ی نه‌وتی كوردستان و باره‌گای كۆمپانیاكه‌ش له هه‌ولێردا ده‌بێت، به‌ڵام له‌لایه‌ن ناوه‌نده‌وه سه‌رپه‌رشتی بكرێت، چاوه‌ڕێ ده‌كرێت حكوومه‌تی هه‌رێم وه‌ڵامی فه‌رمی بداته‌وه.