سیداد بارزانی به نوێنه‌رایه‌تیی سه‌رۆك بارزانی، به‌شداری له پرسه‌ی خه‌لیفه بن زاید له كونسوڵگه‌ی ئیمارات له هه‌ولێر كرد.
ئه‌مڕۆ شه‌موو 14ی ئایار، پرسه‌ی خه‌لیفه بن زاید له كونسوڵگه‌ی ئیمارات له هه‌لێر به‌ڕێوه چوو كه ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی حزبی و حكوومی كوردستان به‌شدارییان تێدا كرد.
سیداد بارزانی به نوێنه‌رایه‌تیی سه‌رۆك بارزانی، به‌شداری له پرسه‌ی خه‌لیفه بن زاید كرد له كونسوڵگه‌ی ئیمارات له هه‌ولێر، له پرسه‌كه‌دا یاداشتی ماته‌مینی تۆمار كرد.
ئیمارات یه‌كێكه له‌و وڵاتانه‌ی كه پێوه‌ندییه‌كی به‌هێزی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان هه‌یه، له ماوه‌ی رابردوویشدا ئه‌و پێوه‌ندییه له‌لایه‌ن مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستانه‌وه گرنگی زۆری پێ دراوه.