به‌رێوه‌به‌رایه‌تی كۆنترۆڵی جۆری ده‌رمان، داخستنی چوار كۆگای گه‌وره‌ی ده‌رمانی له شاری هه‌ولێر راگه‌یاند و دووپات ده‌كه‌نه‌وه كه رێگری له مامه‌ڵه‌ی نایاسایی ده‌رمان ده‌كه‌ن.
ئه‌مڕۆ شه‌موو 14ی ئایار، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی كۆنترۆڵی جۆری ده‌رمان رای گه‌یاندووه، تیمی چاودێری بازاڕ چاودێری جمووجۆڵی بازاڕی ده‌رمان ده‌كه‌ن و رێگری له مامه‌ڵه‌كردن به ده‌رمانی بێ مۆڵه‌ت و نایاسایی و دووپات كردنه‌وه له‌سه‌ر رێنوێنی و رێكاره‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و به بازاڕكردنی ده‌رمان ده‌كه‌نه‌وه.
روونیش كراوه‌ته‌وه كه له هه‌ڵمه‌تێكدا، چوار كۆگای ده‌رمان داخراون و رێككاری یاساییان به‌رانبه‌ر گیراوه‌ته به‌ر.
دووپاتیش ده‌كه‌نه‌وه كه دامه‌زراوه‌ی كۆنتڕۆڵی جۆری ده‌رمان له ھه‌ڵمه‌ت و به‌دواداچوونه‌كان به‌رده‌وام ده‌بێ له رێگه‌ی لیژنه تایبه‌ته‌كانی بۆ ده‌ستبه‌سه‌رداگرتن و قه‌ده‌غه‌كردنی مامه‌ڵه‌كردن به ده‌رمانی نایاسایی و قاچاخ و ھۆشیاركردنه‌وه‌ی ھاووڵاتییان.
یه‌كێك له‌و سێكته‌رانه‌ی كه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گرنگی زۆری پێ ده‌دات كه‌رتی ته‌ندروستی و ده‌رمانه و له‌ماوه‌ی رابردوویشدا چاكسازی زۆر له‌و بواره‌دا كراوه.