داخرانی سیاسی لە عێراق بەردەوامە.. سەربەخۆكان دەستپێشخەریان هەیە

:: PM:08:21:14/05/2022 ‌

بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ پەرلەمانتارانی سەربەخۆی عێراق كۆ ببنەوە و دەستپێشخەرییەكی نوێ بۆ چارەسەركردنی داخرانی سیاسی بخەنە روو، ئەوەیش دوای ئەوەی لە 4ی ئەم مانگە هەریەك لە چوارچێوەی هاوئاهەنگی و رەوتی سەدر دەستپێشخەریان راگەیاند، ئەندامێكی پارتی دیموكراتی كوردستانیش دەڵێت، زۆری دەستپێشخەرییەكان بێ جێبەجێكردنیان لە خۆیدا تەنگژەیەكە.

سەرچاوەكان ئاماژە دەكەن كە بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ ژمارەیەك پەرلەمانتاری سەربەخۆی عێراق بە مەبەستی چارەسەركردن و نەهێشتنی داخرانی سیاسی و پەلەكردن لە پێكهێنانی حكوومەت دەستپێشخەرییەكی نوێ رابگەیەنن، دوای ئەوە دەستپێشخەرییەكە دەدەن بە چوارچێوە و رەوتی سەدر و لە رۆژانی داهاتوو چەند لیژنەیەكیان دەست بە گفتوگۆی دەستپێشخەرییەكە لەگەڵ ئەو وڵایەنانە دەكەن.

لای خۆیەوە مەهدی فەیلی، ئەندامی پارتی دیموكراتی كوردستان زۆری دەستپێشخەرییەكانی لەلایەن هێزە سیاسییەكانەوە دەكرێت بێ جێبەجێكردنیان، وەك كێشەیەكی گەورە وەسف كرد، روونی كردەوە، دەبوایە سەرۆك بارزانیش دەستپێشخەری بۆ چارەسەركردنی تەنگژەی سیاسی هەبووایە، بەڵام تا ئەو ساتە رای نەگەیاندووە.

لای خۆیەوە غەیاس سوورچی، ئەندامێكی یەكێتی نیشتمانیی كوردستان ئاشكرای كرد كە ئەگەری هەیە كەناڵێكی نوێی گفتوگۆ لەگەڵ پارتی دیموكراتی كوردستان بكرێتەوە، زانیاری هەیە كە شاندێكی باڵای ئەو حزبە سەردانی یەكێتی بكات بۆ گەیشتن بە لێكگەیشتنی هاوبەش.

لای خۆیەوە نازم شبلی، پەرلەمانتاری سەربەخۆ دووپاتی كردەوە كە سەربەخۆكان هەموو وردەكاری دەستپێشخەرییەكەیان تەواو كردووە، كە لە چەند سەعاتی داهاتوو دێتە راگەیاندن و بۆ هەمووان ئاراستە دەكرێت، بۆیە وردەكارییەكان لە كاتی راگەیاندنی ئاشكرا دەكرێت.    

https://baghdadtoday.news/ar/news/188826/%D8%A7%D9%84%D8%AD%D8%B2%D8%A8-%D8%A7%D9%84%D8%AF%D9%8A%D9%85%D9%82%D8%B1%D8%A7%D8%B7%D9%8A-%D9%8A%D9%86%D8%AA%D9%82%D8%AF-%D9%83



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل