ئەبو زەبی.. سەرۆكی حكوومەتی هەرێم بەشداری لە پرسەی شێخ خەلیفە بن زاید دەكات

:: PM:09:30:14/05/2022 ‌

ئێوارەی ئەمڕۆ شەموو مەسروور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە سەرۆكایەتیی شاندێك گەیشتە ئەبو زەبی پایتەختی میرنشینی یەكگرتووی عەرەبی ئیمارات و لە لایەن شێخ محەمەد بن زاید ئال نەهیان، سەرۆكی ئەو وڵاتەوە پێشوازی لێ كرا.

سەرۆكی حكوومەتی هەرێم پرسە و سەرەخۆشی لە شێخ محەمەد بن زاید و بنەماڵە و سەركردایەتی و گەلی ئیمارات كرد، هاوخەمیی خۆی پێگەیاندن بۆ كۆچی دوایی شێخ خەلیفە بن زاید ئال نەهیان سەرۆكی كۆچكردووی ئیمارات، هیوای خواست خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بكات .

هەر لەو سەردانە سەرۆكی حكوومەت پیرۆزبایی لە شێخ محەمەد بن زاید كرد بە بۆنەی هەڵبژاردنی بە سەرۆكی نوێی ئیمارات و هیوای سەركەوتنی بۆ خواست.



















وشە - مه‌حموود ئیسماعیل