سه‌لام حوسێن سكرتێری یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان دوای ململانێیه‌كی زۆر له‌گه‌ڵ نه‌خۆشی، كۆچی دوایی كرد.
ئه‌مشه‌و "شه‌موو 14ی ئایار" مامۆستا سه‌لام حوسێن سكرتێری یه‌كێتیی تۆپی پێی كوردستان، كۆچی دوایی كرد.
مامۆستا سه‌لام یه‌كێك بوو له كادره هه‌ره دیار و ناسراوه‌كانی بواری وه‌رزش له كوردستان و كارگێڕێكی سه‌ركه‌وتووی بواره‌كه‌ی بوو.
سه‌لام حوسێن چه‌ند ساڵێك بوو دووچاری نه‌خۆشی شێرپه‌نجه ببوو، به‌م دواییانه بارودۆخی باش بوو، به‌ڵام ئه‌مشه‌و كۆچی دوایی كرد.
ئه‌و له‌گه‌ڵ دامه‌زراندنی یه‌كێتیی تۆپی پێی كوردستان له 2006 وه‌ك سكرتێر ده‌ستبه‌كار بوو، پارساڵ له‌گه‌ڵ به‌شێك له ستافی یه‌كێتییه‌كه ده‌ستی له كار كێشایه‌وه، دواتر مانگێك له‌مه‌وبه‌ر جارێكی تر وه‌ك سكرتێر گه‌ڕایه‌وه یه‌كێتییه‌كه.
"ده‌زگه‌ی رۆژنامه‌وانی وشه" پرسه و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م وه‌رزشوانانی كوردستان و یه‌كێتیی تۆپی پێی كوردستان و ماڵبات و كه‌سوكاری مامۆستا سه‌لام ده‌كات.