ئه‌ندامه سه‌ربه‌خۆكان له په‌رله‌مانی عێراقدا، دۆخی سیاسیی عێراق یه‌كلا ده‌كه‌نه‌وه و ده‌ستپێشخه‌ری بۆ لایه‌نه‌كان ده‌كه‌ن. په‌رله‌مانتارێكی سه‌ربه‌خۆش رای ده‌گه‌یه‌نێـت، ناوه‌ڕۆكی ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه نه‌خشه‌ڕێیه بۆ ده‌رچوون له‌و چه‌قبه‌ستووییه. ئه‌وان تیمێكیان بۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان ئاماده كردووه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 15ی ئایار، ئه‌میر مه‌عمووری ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، به ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی راگه‌یاندووه، نه‌خشه‌یه‌ك ده‌كێشرێت بۆ ده‌رچوون له‌و قه‌یرانه سیاسییه‌ی ئێسته كه له به‌رده‌م هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمار و دیاریكردنی كاندیدی سه‌رۆك وه‌زیراندایه.
مه‌عمووری روونی ده‌كاته‌وه، گفتوگۆكانی نێوان په‌رله‌مانتارانی سه‌ربه‌خۆ به‌رده‌وامه له‌باره‌ی ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌یان و ئه‌مشه‌و ئه‌گه‌ری هه‌یه رابگه‌یه‌نرێت.
له‌باره‌ی ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی ئه‌و په‌رله‌مانتاره ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه، نهخشهڕێیهكی سیاسییه بۆ ده‌رچوون له‌و چه‌قبه‌ستووییه‌ی هه‌یه، ئاراسته‌ی فراكسیۆنه‌كان ده‌كرێت. ئه‌وان تیمێكی دانوستانكاریان ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ فراكسیۆنه‌كان گفتوگۆ له‌باره‌ی رزگاركردنی قه‌یرانه‌كه بكه‌ن.
هاوكات
"وشه" چه‌ند رۆژێك پێش ئێسته بڵاوی كرده‌وه، سه‌ربه‌خۆكان بڕیاره به‌ر له كۆتاهاتنی واده‌كه‌ی موقته‌دا سه‌در، مه‌رجه‌كانی خۆیان بۆ سه‌رۆك وه‌زیران داهاتوو بخه‌نه‌ڕوو.
سه‌ربه‌خۆكان كه زیاتر له 40 كورسییان هه‌یه و زۆرینه‌یان شیعه‌ن، بۆ سازكردنی دانیشتنی دیاریكردنی سه‌رۆك كۆمار و راسپاردنی سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێ بۆ پێكهێنانی حكوومه‌ت، رۆڵی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌یان هه‌یه.