ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تیی پارتی رای ده‌گه‌یه‌نێت، پارتی هه‌میشه له پێناو ئاسایش و سه‌قامگیریی هه‌رێمی كوردستان قوربانی داوه و كاری بۆ ده‌ستكه‌وت و مافه‌كانی كورد كردووه. پارتی گره‌نتیی ئاسایش و سه‌قامگیریی هه‌رێمی كوردسانه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 15ی ئایار، ئه‌كره‌م ساڵح ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تیی پارتی دیموكراتی كوردستان، به "وشه"ی راگه‌یاند، پارتی له دروستبوونی یه‌كه‌م كابینه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ساڵی 1992وه تا ئێسته، له پێناو یه‌كڕیزیی ماڵی كورد و یه‌كگرتوویی هه‌رێمی كوردستان، ده‌ستی له ماف و پۆست و پله و مافی خۆی هه‌ڵگرتووه، تا كوردستان سه‌قامگیر بێت و ناوماڵی كورد تێكنه‌چێت.
هه‌روه‌ها گوتی، پارتی هه‌رگیز چاوی له پله و پۆست نه‌بووه، ئه‌گه‌ر پله و پۆستی بویستایه، له دوای رژێمی به‌عسی رووخا‌و، یه‌كه‌م سه‌رۆك كۆماری عێراق له پارتی ده‌بوو، پارتی هه‌میشه چاوی له خزمه‌تكردنی كوردستان بووه، چاوی له ئایندهی باشتر بووه بۆ كوردستان، پارتی كاری له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه چۆن مافه‌كانی كورد به‌ده‌ست بهێنێت و چۆن مافی كورد بچه‌سپێنێت.
كار بۆ داهاتوویه‌كی گه‌ش بۆ كوردستان ده‌كه‌ین
ئه‌كره‌م ساڵح ده‌ڵێت، ''كار بۆ داهاتوویه‌كی گه‌ش بۆ كوردستان ده‌كه‌ین، هه‌موو هه‌وڵ و كۆششه‌كانی پارتی و ئه‌و قوربانی و خوێنه‌ی كه پارتی داویه‌تی، له پێناو سه‌قامگیریی هه‌رێمی كوردستان بووه، به ده‌یان هه‌زار شه‌هیدی داوه، پارتی بۆ مانه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان خوێنی داوه له شۆڕشه‌كان و شه‌ڕی داعشدا.''
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی سه‌ركردایه‌تیی پارتی ئه‌وه‌شی گوت، سه‌قامگیریی هه‌رێمی كوردستان و یه‌كگرتوویی و یه‌كڕیزیی ناوماڵی كورد، هه‌میشه به‌شێك بووه له ستراتیجی نه‌گۆڕی پارتی، سه‌قامگیریی هه‌رێمی كوردستان به‌نده به پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه، پارتی گره‌نتیی ئاسایش و سه‌قامگیریی هه‌رێمی كوردستانه.
وشه/ تایبه‌ت