وێڕای ئه‌وه‌ی ئۆكراینا له‌و جه‌نگه‌ی له‌لایه‌ن رووسیاوه به‌سه‌ریدا سه‌پاوه. وه‌ك سه‌رۆكه‌كه‌ی ده‌ڵێ له زۆر ناوچه‌ی شه‌ڕدا سه‌ركه‌وتوون، به‌تایبه‌تی له شاری خاركیڤ. به‌ڵام ئه‌مجاره له بواری موزیكیشدا تیپێكی ئۆكراینی توانی له ئه‌وروپادا خه‌ڵاتی یۆرۆڤیجین بباته‌وه.
پێگه‌ی "ئیلاف" ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 15ی ئایار بڵاوی كردووه‌ته‌وه، وێڕای ئه‌وه‌ی دۆخی ئۆكراینا به‌هۆی ئه‌و جه‌نگه‌ی به‌سه‌ریدا سه‌پێنراوه و به‌شێكی وڵاته‌كه خاپوور كراوه. هاوكات ملیۆنان كه‌سیش ئاواره بوون و شه‌ڕ تا ئێسته به فراوانی به‌رده‌وامه. به‌ڵام وڵاته‌كه له بواری هونه‌ر و له‌ناویدا موزیك، توانیویه‌تی بۆ ئه‌مساڵ له ئه‌وروپا، تیپێكی ئۆكراینی خه‌ڵاتی یۆرۆڤیجین وه‌ربگرێت.
پێشبڕكێی گۆرانیی یۆرۆڤیجینی ئه‌وروپایی كه ساڵانه بۆ هونه‌رمه‌ندانی ئه‌وروپایی به‌ڕێوه ده‌چێت و له ساڵی 1956وه تا ئێسته به‌رده‌وامه، براوه‌كانی ئه‌و پێشبڕكێیه خه‌ڵاتی یۆرۆڤیجینیان پێ ده‌به‌خشرێت كه یه‌ك له خه‌ڵاته گه‌وره‌كانی دنیایه. ئه‌مساڵ له ئیتاڵیا به‌ڕێوه چووه و ئۆكراینا خه‌ڵاتی یه‌كه‌می پێشبڕكێیه‌كه‌ی پێ به‌خشراوه.
سه‌رۆكی ئۆكراینا ڤۆلۆدیمێر زیلینسكی، دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ شه‌موو تیپێكی وڵاته‌كه‌ی خه‌ڵاتی یۆرۆڤجینی له شاری تۆرینتۆی ئیتاڵیا وه‌رگرت، گوتوویه‌تی ئازایه‌تییه‌كانی ئۆكراینییه‌كان ته‌نیا له شه‌ڕ و به‌رگریكردن له وڵاته‌كه‌یان نییه، به‌ڵكو هونه‌رمه‌ندانی ده‌بنه مایه‌ی شانازی بۆ موزیكی دنیا و ده‌توانن ته‌واوی ئه‌وروپا داگیر بكه‌ن.
زۆریش له سه‌ركرده‌كانی ئه‌وروپا، پیرۆزیاییان له ئۆكراینا به‌و بۆنه‌یه‌وه كردووه و به هێمایه‌كی گه‌وره‌یان ناو بردووه. له‌ناویاندا سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا بۆریس جۆنسن له‌وباره‌یه‌وه گوتوویه‌تی، ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌تان له بواری موزیك و گۆرانی، زیاتر هانمان ده‌دات كه هه‌رگیر پشتان لێ نه‌كه‌ین، بۆیه به‌لامانه‌وه گرنگه ئۆكراینا له هه‌موو بواره‌كاندا سه‌ركه‌وتوو بێت.
ئه‌و تیپه موزیكییه‌ی ئۆكراینا كه به‌شداریی له پێشبڕكێی یۆرۆڤجینی ئه‌مساڵ كردووه، تیپی "ئۆركێسترای لالۆش"ـه. گۆرانیبێژه‌كه‌ی تیپه‌كه "ئۆلیه بسیوك" له‌سه‌ر ستێجی شانۆكه بۆ ئاماده‌بووان كه زیاتر له نیو ملیۆن كه‌س ده‌بوون، داوای لێ كردن پشت له ئۆكراینا نه‌كه‌ن و به‌رده‌وام بن له پاڵپشتیی وڵاته‌كه‌یان.
زیلینسكیش بۆ میدیاكان گوتوویه‌تی، گومانم نییه له‌وه‌ی ئێمه له جه‌نگه‌ی به‌سه‌رماندا سه‌پێنراوه سه‌رده‌كه‌وین، بۆیه به‌ڵێن ده‌ده‌م له داهاتوودا ئه‌و پێشبڕكێیه‌ی یۆرۆڤجین له شاری ماریوپۆل به‌ڕێوه بچێت.