بەغدا 10 ملیار دینار بۆ پێشمەرگە دەنێرێت

:: PM:04:08:22/10/2016 ‌

بڕیارە لە رۆژانی داهاتوو حكوومەتی عێڕاق بڕی 10 ملیار دینار بۆ هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان بنێرێت.
نەجیبە نەجیب ئەندامی لێژنەی ئابووری و وەبەرهێنان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە "وشە"ی ڕاگەیاند،  بڕیارە لە چەند ڕۆژی داهاتوو حكوومەتی عێراق بڕی 10 ملیار دینار بۆ هێزەكانی پێشمەرگە بنێرێت، ئەمەش لە چوارچێوەی ڕێككەوتنی نوێی نێوان بەغدا و هەولێرە.

هەروەها گوتی، ناردنی ئەم بڕە پارەیە چەند ڕێوشوێنێكی ڕۆتینی ماوە لەچەند ڕۆژی داهاتوو دەگات.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی دەست "وشە" كەوتوون، بەر لە كۆتایی ئەم ساڵیش بڕی 30 ملیار دیناری تر بەناوی پێشمەرگە بۆ هەرێمی كوردستان دەنێردرێت .

ناردنی پارە بۆ پێشمەرگە لەلایەن بەغداوە لەكاتێكدایە لە دوای 2005ەوە تا ئێستە حكوومەتی عێراق پابەند نەبووە بە دەستووری عێراق و وەك بەشێك لە سیستەمی بەرگری بودجە و چەك و كەلوپەلی سەربازی بۆ هێزی پێشمەرگەی كوردستان دابین نەكردووە.


وشە - رامیار جەواد