له ماوه‌ی هه‌فته‌ی رابردوودا به تێكڕا عێراق رۆژانه 326 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی هه‌نارده‌ی ئه‌مه‌ریكا كردووه و به‌مه‌ش پێشی سعوودیه كه‌وته‌وه.
فه‌رمانگه‌ی وزه‌ی ئه‌مه‌ریكا بڵاوی كرده‌وه، له ماوه‌ی هه‌فته‌ی رابردوودا له نۆ وڵاتی دنیا نه‌وتیان كڕیوه، رۆژانه پێنج ملیۆن و 643 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت هاورده كراوه.
له‌و قه‌باره‌یه، عێراق رۆژانه 326 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی به ئه‌مه‌ریكا فرۆشتووه و ئه‌مه‌ش زیاتره له‌و نه‌وته‌ی سعوودیه هه‌نارده‌ی ئه‌مه‌ریكای ده‌كات.
زۆرترین نه‌وت له كه‌نه‌دا كڕاوه كه بریتی بووه له سێ ملیۆن و 284 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت
زۆرترین نه‌وت له كه‌نه‌دا كڕاوه كه بریتی بووه له سێ ملیۆن و 284 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له رۆژێكدا، هاوكات له مه‌كسیك 693 هه‌زار به‌رمیل و له ئێكوادۆریش 351 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی هاورده كردووه، پشكی سعوودیه‌ش له دابینكردنی نه‌وتی ئه‌مه‌ریكا 306 هه‌زار به‌رمیل بووه له رۆژێكدا.
ئه‌مه‌ریكا به قه‌باره‌یه‌كی كه‌متر نه‌وتی له هه‌ریه‌ك له وڵاتانی كۆڵۆمبیا، به‌ڕازیل، نایجیریا و توباگۆ كڕیوه. له ماوه‌ی هه‌فته‌ی رابردوودا هاوشێوه‌ی هه‌فته‌ی پێشتر، ئه‌مه‌ریكا هیچ نه‌وتێكی له رووسیاوه هاورده نه‌كردووه.
ئه‌مه‌ریكا به یه‌كه‌م وڵاتی دنیا دێت كه پێویستی به زۆرترین نه‌وته و رۆژانه 19 ملیۆن و 400 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت به‌كار ده‌هێنێت، 19.7%ی كۆی قه‌باره‌ی نه‌وته كه له دنیادا به‌كار ده‌هێنرێت.