سه‌ما میسڕی، ڕای ده‌گه‌یه‌نێ كه له‌گه‌ڵ یه‌كێك له كه‌ناڵه ئاسمانییه‌كان بۆ به‌رنامه‌یه‌كی ئاینی ڕێككه‌وتووه، ئه‌مه‌ش هه‌رای زۆری له میسڕ دروست كردووه و داوا ده‌كه‌ن ده‌بێ ئه‌نجام نه‌درێ.
له لێدوانێكدا بۆ ته‌له‌ڤزیۆنی "
ئه‌لعه‌ره‌بییه" سه‌ما میسڕی اشكرای كرد كه بۆ مانگی ڕه‌مه‌زان، پڕۆگرامێكی ئاینی ده‌بێت و شه‌وانه په‌خش ده‌كرێت، تێیدا بنه‌ماكانی ڕێزگرتن له دایك و باوك، پاراستنی ژینگه و په‌روه‌رده كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی تر ده‌خاته ڕوو، هه‌مووی به‌پێی ئه‌و بنه‌مایانه ده‌بێت كه ئیسلام گفتوگۆی له‌سه‌ر كردوون.
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته ڕوو، ئێسته كێشه‌كه ئه‌وه‌یه، كه‌ناڵه‌كه‌ی گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ كردووه، ده‌یه‌وێ به سه‌رپۆشه‌وه به‌رنامه‌كه بكات، سه‌ما میسڕی ده‌ڵێ من ناتوانم شتێك بكه‌م كه خۆم وا نیم، بۆیه ده‌مه‌وێ هه‌ر به جلی ئاسایی خۆمه‌وه پێشكه‌شی بكه‌م.
سه‌ما هێشتا ورده‌كاری ئه‌و به‌نامه‌یه ئاشكرا ناكات، به‌ڵام ده‌ڵێ، یه‌كێك له ته‌له‌ڤزیۆنه گه‌وره‌كان پێشكه‌شی ده‌كات.
له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته، له‌لایه‌ن مامۆستایانی ئه‌زهه‌ر و خه‌ڵكی دینداری وڵاته‌كه‌وه، بێزاری دروست كرد و پێیان وایه ئه‌مه بێڕێزییه به‌رامبه‌ر ئاین و ناكرێ قبووڵ بكرێت، له كاتێكدا ئه‌و كه‌سه به شێوه‌یه‌كی تر له ناو خه‌ڵكدا ناسراوه.