ساموێل هیلفۆنت له ماڵپه‌ڕی وار ئۆن زه رۆكس بابه‌تێكی وردی له‌سه‌ر كرۆكی ململانێكانی نێوان ڕووسیا و ئه‌مه‌ریكا بڵاوكردووه‌ته‌وه و ئاماژه‌ی داوه، له كانوونی یه‌كه‌م /دیسێمبه‌ری 1998 بیل كلینتن سه‌رۆكی ئه‌وكاتی ئه‌مه‌ریكا پێوه‌ندی به بۆرس یلتسنی سه‌رۆكی ڕووسیاوه كرد و پێی ڕاگه‌یاند، كه پێوه‌ندی ئه‌مه‌ریكا و ڕووسیا كه من و تۆ به ڕژدی بنیاتمان نا پێوه‌ندییه‌كی زۆر گرنگ و ته‌ندروسته، به‌جۆرێك كه ناتوانرێ كه‌سێكی وه‌ك سه‌دام حوسێن پێوه‌ندییه‌كه تێك بدات، بۆریس یلتسن له وه‌ڵامدا دووپاتی كرده‌وه، كه ئه‌وه‌ی له سه‌نگی مه‌حه‌كدایه كه‌سێك نییه به ناوی سه‌دام حوسێن، به‌ڵكو پێوه‌ندی نێوان مۆسكۆ و واشنتنه، ئه‌مه یه‌كێكه له‌و گفتوگۆیانه‌ی كه له دوای جه‌نگی سارده‌وه له نێوان به‌رپرسانی یه‌كه‌م و باڵای ئه‌مه‌ریكا و ڕووسیا ڕوویداوه، به‌مشێوه‌یه هه‌ڵوێستی ڕووسیا ڕۆژ دوای ڕۆژ له پێوه‌ست به عێراق زیاتر بریتی بوو له پاشكۆبوونی ئه‌مه‌ریكا، كه ئه‌مه‌یش وایكرد كه دواتر ڕووسیا گه‌وره‌ترین زیان بكات و دووباره سیاسه‌ته‌كانی سه‌رده‌می جه‌نگی سارد پێڕه‌و بكاته‌وه، وه‌ك ئه‌وه‌ی له سووریا و ئێسته‌یش له ئۆكراینا پێڕه‌وی ده‌كات.
كۆتایهێنان به جه‌نگی سارد و دروستبوونی پێوه‌ندی دۆستانه له نێوان ڕووسیا و ئه‌مه‌ریكا له سه‌ره‌تاكانی ساڵانی نه‌وه‌د به دواوه هه‌نگاوێكی گرنگ بوو بۆ ته‌واوی جیهان، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا و وڵاتانی ناتۆ له ژێڕه‌وه جێبه‌جێیان كرد له ماوه‌ی سێ ده‌یه‌ی ڕابردوو، به هیچ شێوه‌یه‌ك هاوتا نه‌بوو له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕێككه‌وتن و لێكگه‌یشتنانه‌ی كه له دوای جه‌نگی سارد له‌گه‌ڵ ڕووسیا واژوویان له‌سه‌ری كردبوو، ناتۆ به‌رده‌وام بوو له فره‌وانكردنی سنووره‌كانی خۆی كه ئه‌مه‌یش بێزاركردنی ته‌واوه‌تی ڕووسیای به‌دوای خۆیدا هێنا و نیشتمانپه‌روه‌ره‌كانی ڕووسیا به هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی مه‌ترسیدار بۆ سه‌ر وڵاته‌كه‌یان ناویان ده‌برد.
ئه‌وه‌ی له دوای كۆتایی جه‌نگی سارد ئه‌مه‌ریكا به ڕووسیای كردووه، به ته‌واوی بووه‌ته جێی گاڵته و شه‌رم بۆ ڕووسه‌كان، له‌به‌ر ئه‌وه ئێسته هه‌موو هه‌وڵی خۆیان خستووه‌ته‌گه‌ڕ تا سیاسه‌تی خۆیان ڕاست بكه‌نه‌وه، ئه‌وه‌ی گۆرباتچۆڤ و یلتسن كردیان به هیچ شێوه‌یه‌ك جارێكی تر دووباره نه‌بێته‌وه، له‌و نێوه‌نده‌یش دا عێراق یه‌كێكه له باشترین نموونه‌كان، سه‌دام حوسێن و ڕژێمه‌كه‌ی به ته‌واوی پشتئه‌ستووربوون به مۆسكۆ، به‌ڵام بۆریس یتلسن له‌و كاته‌ی ئه‌مه‌ریكا هه‌ڵمه‌تی گه‌رده‌لوولی بیابانی له دژی سه‌دام ئه‌نجام دا، پشتیوانی له ئه‌مه‌ریكا كرد، له كاتێكدا سه‌رجه‌م ئه‌و چه‌كانه‌ی كه سوپای به‌عس به‌كاریان ده‌هێنا ڕووسی بوون، ئه‌مه‌یش له دوای شكستی سه‌دام له ناوه‌نده سیاسییه‌كان وه‌ك نوكته‌یه‌كی سیاسی ده‌گێڕدرایه‌وه، كه مۆسكۆ پشتیوانی ئه‌مه‌ریكای له جه‌نگێك كردووه، تا سوپایه‌ك به چه‌كی ڕووسی به ته‌واوی تێكبشكێنرێت و سووك و بچووك بكرێته‌وه له‌به‌رچاوی دنیا. ئه‌مه بوو به مایه‌ی شه‌رم و شووره‌ییه‌كی گه‌وره بۆ ڕووسیا. ئه‌و شوێنكه‌وتووییه‌ی مۆسكۆ بۆ ئه‌مه‌ریكا له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه به‌رده‌وامی هه‌بوو، تا وای لێهات جه‌یمس به‌یكه‌ر دیپلۆماتكاری به‌ریتانی له‌و كات به ڕوونی گوتی، به‌لامانه‌وه گرنگ نییه كه شرۆڤه‌كاران و سیاسه‌تكارانی مۆسكۆ چۆن بیرده‌كه‌نه‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه ڕاستییه و له واقیع بوونی هه‌یه، ئێسته ئه‌و كه‌سه‌ی كه سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا به‌رانبه‌ر به ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست داده‌ڕێژێت، بریتییه له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا.
نه‌یده‌ویست ڕووسیا كارتی پشتیوانیكردن له كورده‌كان بۆ تۆڵه‌كردنه‌وه له ئه‌مه‌ریكا به‌كاربهێنێت
له دوای جه‌نگی گه‌رده‌لوولی بیابان،
مۆسكۆ ویستی تۆزێك ڕووی خۆی سپی بكاته‌وه و كۆمه‌ك و هاوكاری كورده‌كان بكات له باكوری عێراق، به‌ڵام هه‌موو ده‌رگاكانی گه‌یشتن به عێراقیان به ڕوودا داخرا، جۆرج بووشی باوك كه ئه‌و كات سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بوو، هه‌موو توانای خۆی خستبووه گه‌ڕ، تا یه‌كپارچه‌یی خاكی عێراق بپارێزێ و نه‌یده‌ویست ڕووسیا كارتی پشتیوانیكردن له كورده‌كان بۆ تۆڵه‌كردنه‌وه له ئه‌مه‌ریكا به‌كاربهێنێت، به‌مشێوه‌یه مۆسكۆ ئه‌و كارته‌یشی له ده‌ست سووتا.
عێراق كه به وڵاتێكی نزیك له سۆڤیه‌ت و ڕووسیا هه‌ژمار ده‌كرا، مۆسكۆ پشتیوانی وه‌شاندنی گورزی سه‌ربازی له عێراق كرد، له هه‌موو ئه‌و ڕووداوانه‌ی دواتریش تا ڕووخانی ڕژێمی سه‌دام كه له عێراق ڕوویاندا، ئه‌مه‌ریكا هێنده گرنگی و بایه‌خی به مۆسكۆ نه‌دا و له بڕیاره‌كان ڕاوێژیشی به مۆسكۆ نه‌ده‌كرد، له كاتێكدا ڕووسیا له جه‌نگی گه‌رده‌لوولی بیابانه‌وه عێراقی به مانه‌وه‌ی پێوه‌ندییه‌كانی نێوان مۆسكۆ و واشنتن به باشی گۆڕییه‌وه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌یش دا ڕووسه‌كان هێشتا زۆر به توندی له دۆخه‌كه‌یان نه‌ڕوانی، چونكه عێراق زۆر له سنووره‌كانی ڕووسیاوه دوور بوو، جیا له‌وه‌یش سه‌دام دوو جه‌نگی له دژی وڵاتانی دراوسێی عێراق به‌رپا كردبوو و كورده‌كانیشی كیمیاباران ده‌كرد و دیكتاتۆرێكی وه‌حشی بوو، به‌ڵام پاوانخوازییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و ناتۆ ورده ورده له سنووره‌كانی مۆسكۆ نزیك ده‌بنه‌وه، ئه‌مه‌یش كاردانه‌وه‌ی توندی مۆسكۆی دروست كردووه، به‌وهۆیه‌وه له 2015 ده‌ستوه‌ردانی له ئاڵۆزییه‌كانی سووریا كرد و عێراق ببوو به وانه و په‌ندێكی باش بۆ مۆسكۆ، له‌به‌ر ئه‌وه به هیچ شێوه‌یه‌ك ئاماده نه‌بوو پشتی ئه‌سه‌د و ڕژێمه‌كه‌ی به‌ربدات و دواجاریش له‌مه‌دا تاڕاده‌یه‌كی زۆر سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا، كه ئه‌م سه‌ركه‌وتنه‌یشی بووه هه‌وێن و ئیلهام بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی توندتر و به‌هێزتری ناتۆ و ئه‌مه‌ریكا كه بریتییه له ئۆكراینا. بۆیه مامه‌ڵه‌ی ئه‌مه‌ریكا و قۆستنه‌وه‌ی پێوه‌ندییه‌كانی دوای جه‌نگی سارد له‌گه‌ڵ ڕووسیا بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه تایبه‌تییه‌كانی خۆی و به‌رته‌سككردنه‌وه‌ی سنووره‌كان به‌شێوه‌یه‌كی ناڕاسته‌وخۆ و دواجاریش ڕاسته‌وخۆ له مۆسكۆ، ده‌رئه‌نجامی ئه‌و شه‌ڕ و ململانێیه‌ی ئێسته‌ی ئۆكراینان و سه‌ره‌تای ئه‌و جه‌نگه له عێراقه‌وه ده‌ستی پێكرد.