ڕۆژنامه‌ی
فاینه‌نشاڵ تایمزی به‌ریتانی له ڕاپۆرتێكی شكاری كه تۆنی باربه‌ر نووسیویه‌تی، به دوای كاریگه‌ری و ڕۆڵی جیاوازی مه‌زه‌وی له نێوان ڕووسیا و وڵاتانی ئه‌وروپا و ڕۆژئاوا گه‌ڕاوه، تا به وردی ڕوونی بكاته‌وه، ئه‌و جیاوازییه مه‌زه‌وییه چ ڕۆڵێك له قووڵكردنه‌وه‌ی ئه‌و ململانێیه ده‌گێڕێت، كه له نێوان مۆسكۆ و وڵاتانی ڕۆژئاوا ده‌ستی پێكردووه كه دواجار به جه‌نگ كۆتایی هات و ئێسته‌یش خه‌ریكه ده‌گات به لووتكه و ئاگری ململانێكان ڕۆژ دوای ڕۆژ گه‌رمتر و خۆشتر ده‌بێته‌وه.
وه‌ك به‌رچاوڕوونییه‌ك له ڕاپۆرته‌كه ئه‌وه خراوه‌ته ڕوو، كه زۆرینه‌ی ڕه‌های وڵاتانی ڕۆژئاوا پێڕه‌وی ڕێباز و مه‌زه‌وی كاسۆلیكی رۆمانی له ئاینی كریستیان ده‌كه‌ن، كه پاپا و ڤاتیكان وه‌ك سیمبۆلی ئه‌و مه‌زه‌وه پێناسه ده‌كرێن، به‌ڵام ڕووسیا به پێچه‌وانه‌وه پێڕه‌وی مه‌زه‌وی ئه‌رسه‌دۆكس ده‌كات و پاتریاكی تایبه‌ت به‌خۆیان هه‌یه، كه هه‌مان پێگه و ڕۆڵی پاپا بۆ ئهرسهدۆكسهكانی ڕووسیا ده‌گێڕێت، كه زۆرینه‌ی ڕه‌های دانیشتووانی ڕووسیا پێڕه‌وی ئه‌و مهزهوهن.
له ماوه‌ی ڕابردوو پاپا فره‌نسیس پاپای ڤاتیكان له‌میانه‌ی وتارێكدا بێ ئه‌وه‌ی ناوی ڤلادیمێر پووتینی سه‌رۆكی ڕووسیا بهێنێت، هێرشی توندی كرده سه‌ر هێزه‌كانی ڕووسیا و به ئه‌نجامدانی كۆمه‌ڵكوژی له ئۆكراینا تۆمه‌تباری كردن، ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو، كه ئه‌وه‌ی ئێسته له ئۆكراینا ڕوو ده‌دات، دووباره‌كردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵكوژی ڕواند له ساڵانی نه‌وه‌د بیر خه‌ڵكی جیهان ده‌هێنێته‌وه.
ئه‌مه‌یش له كاتێكدایه پا‌تریاك كیریل سه‌رۆكی كڵێساكانی ئه‌رسه‌دۆكسه‌كان له ڕووسیا كه ڕۆڵی پاپای پێڕه‌وانی مه‌زه‌وی ئه‌رسه‌دۆكسی ده‌گێڕێت، پێشتر پشتیوانی ته‌واوی خۆی بۆ ڤلادیمێر پووتینی سه‌رۆكی ڕووسیا و ئۆپراسیۆنه سه‌ربازییه‌كه‌ی وڵاته‌كه‌ی له ئۆكراینا دووپات كرده‌وه، له به‌رانبه‌ر ئه‌و وتاره‌ی پاپا فرهنسیسیش، پا‌تریاك كیریل هاته ده‌نگ و له په‌یامێكدا دووپاتی كرده‌وه، پاپای ئه‌رژه‌نتین به زمانێكی بێسوود و دوور له ڕێز به بیركردنه‌وه‌ی خۆی له دژی جه‌نگ هاتووه‌ته ده‌نگ.
په‌یامه‌كه‌ی پاتریاكی ئه‌رسه‌دۆكسه‌كان له وه‌ڵامی پاپای ڤاتیكان زۆر توند و دوور له هه‌موو سنوورێك بوو، بۆیه ئه‌مه په‌رده‌ی له‌سه‌ر ململانێیه‌كی تری قووڵ و مێژوویی له نێوان وڵاتانی ڕۆژئاوا و ڕووسیا هه‌ڵدایه‌وه، كه له ئه‌نجامی ئه‌و جه‌نگه‌ی كه له ئۆكراینا دروست بووه، دووباره ئه‌و كێشه مه‌زه‌وییه‌ی نێوان هه‌ردوولایش په‌رده‌ی له‌سه‌ر هه‌ڵدراوه‌ته‌وه.
ئه‌و شێوازی قسه‌كردنه‌ی هه‌ردوولا له دژی یه‌كتر به ڕوونی ئه‌وه‌ی ده‌رخست، كه پێوه‌ندی و دیداره‌كانی نێوان پاپا و پاتریاكی ئهرسهدۆكسهكانی ڕووسیا له ساڵانی ڕابردوو ته‌نیا نمایشێك بووه و به هیچ شێوه‌یه‌ك نه‌بووه‌ته هۆی دروستكردنی متمانه‌یه‌كی پته‌و له نێوان هه‌ردوولا، بۆ پاراستنی ئاشتی له نێوان وڵاتانی ڕۆژئاوا و ڕووسیا. ب
له ڕاپۆرته‌كه نموونه‌ی دیداری پاپا فره‌نسیس و پا‌تریاك كیریل له 2016 له هاڤانای پایته‌ختی كووبا به نموونه هێنراوه‌ته‌وه، كه هه‌ردووكیان باوه‌ش به‌یه‌كتر ده‌كه‌ن و به زمانی گوڵ قسه له‌گه‌ڵ یه‌كتر ده‌كه‌ن و پێڕه‌وانی هه‌ردوو ڕێباز و مهزهوهكه هان ده‌ده‌ن كه له ئاشتی و ته‌بایی و برایه‌تیدا بژین.
ئه‌و دیداره بووه مایه‌ی دڵخۆشی ته‌واوی وڵاتانی دنیا كه پێڕه‌وی ئاینی كریستیان ده‌كه‌ن
ئه‌و دیداره بووه مایه‌ی دڵخۆشی ته‌واوی وڵاتانی دنیا كه پێڕه‌وی ئاینی كریستیان ده‌كه‌ن یان به‌شێوه‌یه‌كی ڕوونتر زۆرینه‌ی دانیشتووانیان پێڕه‌وی مهزهوهكانی ئاینی كریستیان ده‌كه‌ن، چونكه به دیدارێكی نموونه‌یی هه‌ژمار كرا، كه بۆ یه‌كه‌مجار له دوای دامه‌زراندنی كڵێسای ئه‌رسه‌دۆكسی ڕووسیا و پاتریاكی باڵای ڕووسیا له ساڵی 1589ی زاینی دیدارێكی به‌مشێوه‌یه ڕاسته‌وخۆ و ڕاشكاو له نێوان پاپای ڤاتیكان و پاتریاكی ئهرسهدۆكسهكانی ڕووسیا ڕوو بدات.
تێكچوونه‌وه‌ی پێوه‌ندییه‌كانی هه‌ردوولا و په‌یام بڵاوكردنه‌وه له دژی یه‌كتر له ئێسته، به‌ڵگه و نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه كه هه‌م ڕۆژئاوا و هه‌م ڕووسیا ئاین وه‌ك پاشكۆیه‌كی سیاسه‌تی خۆیان به‌كارده‌هێنن، له‌به‌ر ئه‌وه هه‌رچه‌ند پیاوانی ئاینی هه‌وڵیش بده‌ن، ناتوانن به‌شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌قینه له‌یه‌كتر نزیك ببنه‌وه، ئه‌گه‌ر له‌و پاشكۆیه‌تییه سیاسییه و كۆته سیاسییه‌ی بۆیان دانراوه، خۆیان ڕزگار نه‌كه‌ن.
مه‌زه‌وی ئه‌رسه‌دۆكسی ڕووسیایش به ته‌واوی جیاوازه له ته‌واوی مه‌زه‌و و ئاینه‌كانی تر له دنیا، چونكه له دوای دروستبوونییه‌وه، ئه‌و مه‌زه‌وه هێنده گرنگی به ناسنامه‌ی نیشتمانی و پشتیوانی ده‌وڵه‌ت و سیاسه‌تی وڵاته‌كه‌ی داوه، تا وای لێهاتووه چوون بۆ كڵێسا و مه‌رگ له پێناوی ڕووسیا هاوتای یه‌كتری لێ بێت و هه‌موو پێڕه‌وكارانی مه‌زه‌وی ئه‌رسه‌دۆكسی لقه ڕووسییه‌كه‌ی، به‌رگری له ڕووسیا به ئه‌ركێكی پیرۆزی ئاینی ده‌زانن و هه‌رگیز سڵی لێ ناكه‌نه‌وه، بۆیه پیاوانی ئاینی ڕووسیا هه‌میشه به‌شێكبوون له سیاسه‌ت و هه‌رگیز لێی دوورنهكهوتوونهتهوه، هه‌میشه‌یش پشتیوانی سه‌ره‌كی فه‌رمانڕه‌واكانی ڕووسیا بوون و له هه‌موو حاڵه‌تێك تۆزقاڵێك گومان و نیازی خۆیان له دژی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی ڕووسیا ده‌رنه‌بڕیووه، به‌ڵكو هه‌میشه پشتیوانی مۆسكۆ بوون.