بۆكسێنه‌ری ئه‌ڵمانی به ره‌گه‌ز تورك مو‌سا یاماك له كاتی رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی بۆكسێنه‌رێكی تردا گیانی له ده‌ست دا.
مو‌سا یاماك له یارییه‌كه‌ی به‌رانبه‌ر یاریزانی ئۆگه‌ندی حه‌مزه واندێرا و له جه‌وله‌ی سێیه‌مدا به‌بێ ئه‌وه‌ی لێدانی به‌ركه‌وێت، كه‌وته سه‌ر زه‌وی و گیانی سپارد.
هه‌رچه‌نده هه‌وڵ درا گیانی رزگار بكرێت و گه‌یه‌ندرایه نه‌خۆشخانه، به‌ڵام نه‌توانرا رزگار بكرێت.
یاماك ته‌مه‌نی 38 ساڵه و میدیاكانی ئه‌ڵمانیا رایانگه‌یاند، به هۆی سڕبوونی ده‌ماره‌كانی دڵییه‌وه گیانی له ده‌ست داوه.
یارییه‌كه له شاری گارشینگ بای میونشن له ئه‌ڵمانیا، ئێواره‌ی یه‌كشه‌می رابردوو كرا.
مو‌سا یاماك له ساڵی 2017ـیه‌وه وه‌ك پیشه‌گه‌رێك له دنیای بۆكسێن ده‌ركه‌وتووه و له دوایارییشدا له تشرینی دووه‌می رابردوو بردنه‌وه‌ی تۆمار كرد و نازناوی WBFedی نێوده‌وڵه‌تی به ده‌ست هێنا.