له‌وه‌ته‌ی هه‌ین، هه‌موو سه‌رچاوه‌كان دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه زۆربوونی ڕێژه‌ی دوانه‌ئۆكسیدی كاربۆن له هه‌وا زۆر مه‌ترسیداره و كۆتایی به ژیان له‌سه‌ر زه‌وی ده‌هێنێت، چونكه سه‌رجه‌م بوونه‌وه‌ره زیندووه‌كانی سه‌ر زه‌وی، به‌هۆی ئۆكسجینه‌وه ده‌ژین و دوانه‌ئۆكسیدی كاربۆن ده‌ده‌نه‌وه، بۆیه هه‌رچه‌ند ڕێژه‌ی دوانه‌ئۆكسیدی كاربۆن زیاتر بێت، ئه‌وا ڕێژه‌ی ئۆكسجین كه‌متر ده‌بێته‌وه، ئه‌مه ڕاستییه‌كی حاشاهه‌ڵنه‌گره و كه‌س ناتوانێ نكۆڵی لێ بكات، به‌ڵام پرسیاره زانستییه‌كه ئه‌وه‌یه، ئاخۆ ده‌بێ چی ڕوو بدات، ئه‌گه‌ر ڕێژه‌ی ئۆكسجین له هه‌وا زۆر زیاتر له‌وه‌ی ئێسته هه‌یه به‌رزتر ببێته‌وه؟ ئایا زیان به ژیان و زه‌وی و ژینگه ده‌گه‌یه‌نێت؟
توێژینه‌وه زانستییه‌كان سه‌لماندوویانه كه ڕێژه 21%ی به‌رگه هه‌وای گۆی زه‌وی له گازی ئۆكسجین پێكهاتووه، بۆ یه‌كه‌مجاریش به‌ر له چوار ملیار‌و 500 ملیۆن ساڵ له‌وكاته‌ی زه‌وی دروستبووه، ڕێژه‌یه‌كی زۆر كه‌می گازی ئۆكسجین له‌سه‌ر زه‌وی بوونی هه‌بووه، ئه‌و بڕه‌یشی كه هه‌بووه به‌رده‌وام له به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌ی له‌ناوچوون بووه، به‌هۆی كاریگه‌ری دوانه‌ئۆكسیدی كاربۆن و گازی میسان و هه‌ڵمی ئاو. به‌هه‌ڵمبوونی ئاو به‌هۆی تیشك خۆروهوه بووه‌ته هۆی دروستبوونی گازی ئۆكسجین و هایدرۆجین له هه‌وا، به‌ڵام یه‌كگرتنی ئۆكسجین له‌گه‌ڵ گازی میسان ده‌بێته هۆی دروستبوونی زۆرترین ڕێژه‌ی دوانه‌ئۆكسیدی كاربۆن.
دوای دوو ملیار ساڵ له دروستبوونی هه‌ساره‌ی زه‌وی، ورده ورده بڕ و ڕێژه‌ی گازی ئۆكسجین زیادی كردووه، ئه‌مه‌یش به‌هۆی جۆره به‌كتریایه‌ك بووه كه به به‌كتریای "سیانۆبهكتریا" ناوی ده‌برێ و هاوكات به‌كتریای سه‌وزی تیشكیش ناسناویهتی، ئه‌م جۆره به‌كتریایه جۆرێك له به‌ربه‌ستی خۆپارێزی دروست كردووه، به‌هۆی دروستكردنی كارلێك له نێوان ئاو و تیشكی ڕۆژه‌وه، وایكردووه كه ڕێژه‌ی گازی میسان كه‌متر ببێته‌وه و كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئه‌و ئۆكسجینه‌ی كه له ئه‌نجامی به‌هه‌ڵمبوونی ئاو دروست ده‌بێت، كه‌متر ببێته‌وه. به‌وهۆیه‌وه ساڵ دوای ساڵ ڕێژه‌ی ئۆكسجین زیاتر و زۆرتر بووه، تا بووه به یه‌كێك له پێكهاته سه‌ره‌كییه‌كانی به‌رگه‌هه‌وای گۆی زه‌وی.
له ئه‌نجامی زیادبوونی ئۆكسجینیش له‌سه‌ر زه‌وی، گۆڕانێكی گه‌وره‌ی كیمیایی له‌سه‌ر زه‌وی دروستبووه، ڕێژه‌ی گازی میسان كه‌می كردووه، كه له‌ناوبه‌ری ئۆكسجین و هۆكاری هێشتنه‌وه‌ی زه‌وی بووه له پله‌یه‌كی گه‌رمی به‌رزدا، به‌ڵام پاش زۆربوونی ڕێژه‌ی ئۆكسجین ورده ورده پله‌ی گه‌رمی گۆی زه‌وی كه‌می كردووه و سه‌هۆڵبه‌ندان له‌سه‌ر ڕووی زه‌وی ده‌ستی پێكردووه.
به‌ر له زۆربوونی ئۆكسجین له‌سه‌ر زه‌وی، هه‌موو بوونه‌وه‌ره‌كان بێ هه‌وا و ئۆكسجین ژیاون
به‌ر له زۆربوونی ئۆكسجین له‌سه‌ر زه‌وی، هه‌موو بوونه‌وه‌ره‌كان بێ هه‌وا و ئۆكسجین ژیاون، ته‌نیا یه‌ك خانهبوون، به‌ڵام له ڕێی به‌كتریای سیانۆبهكتریا و زیادبوونی ئۆكسجین، گۆڕانێكی گه‌وره و جه‌وهه‌ری له ژیانی بوونه‌وه‌ره‌كانی دروستبوو، بوونه‌وه‌ره‌كان له ڕێی هه‌وا دانه‌وه و وه‌رگرتن، به‌دیوێكی تر ئۆكسجین وه‌رگرتن و دوانه‌ئۆكسیدی كاربۆن دانه‌وه، پێكهاته و بوونیادی بوونیان ڕێكخرایه‌وه.
ئه‌مه وایكرد نه‌ك هه‌ر بوونه‌وه‌ره‌كان پێكهاته‌ی جه‌سته و بوونایهتیان بگۆڕێت، بگره ورده ورده ڕووه‌ك و دره‌خت و دارستانه‌كان له‌سه‌ر زه‌وی دروستبوون، زانایان گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه 540 ملیۆن ساڵ پێش ئێسته ڕێژه‌ی ئۆكسجین له به‌رگه‌هه‌وای گۆی زه‌وی 35% بووه، واته ئێسته كه 21%، به بڕی 14% كه‌متره له 540 ملیۆن ساڵ پێش ئێسته، بۆیه ڕێژه‌كه جێگیر نییه و له گۆڕاندا بووه، به‌ڵام پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه چی ده‌بێت ئه‌گه‌ر رێژه‌ی ئۆكسجین له به‌رگه هه‌وا زۆر زیاتر ببێت له‌وه‌ی ئێسته هه‌یه؟
زانایان له‌و بڕوایه‌دان وه‌كچۆن زۆربوونی ڕێژه‌ی گازی دوانه‌ئۆكسیدی كاربۆن ڕۆڵی له گۆڕانی كه‌شوهه‌وای گۆی زه‌وی هه‌یه، به‌هه‌مانشێوه زیادبوونی ئۆكسجینیش كاریگه‌ری نه‌رێنی ده‌بێت، كاتێك ڕێژه‌ی ئۆكسجین زۆر بێت، ئه‌وا تیشكی ڕۆژ به بڕێكی كه‌متر ده‌گاته سه‌ر زه‌وی، ڕێژه‌ی شێ زۆر ده‌بێ و پله‌كانی گه‌رما زۆر زیاتر نزم ده‌بێته‌وه، به پێچه‌وانه‌وه‌یش كاتێك ڕێژه‌ی ئۆكسجین كه‌م بكات، ئه‌وا تیشكی ڕۆژ به‌شێوه‌یه‌كی زۆر فره‌وانتر ده‌گاته سه‌ر زه‌وی، ئه‌مه‌یش وا ده‌كات زۆرتر بڕی ئاو به هه‌ڵم ببێت و پله‌كانی گه‌رما به‌رزتر ببنه‌وه.
كاریگه‌رییه‌كه هه‌ر له‌سه‌ر ژینگه نییه، بگره كاتێك ڕێژه‌ی ئۆكسجین له ئێسته زیاتر ببێت، ئه‌وا بۆڕییه هه‌واكانی نێو سیه‌كانمان فره‌وانتر ده‌بن، به‌مشێوه‌یه‌یش قه‌باره‌ی مرۆڤ و بوونه‌وه‌ره‌كانی تر زیاتر و گه‌وره‌تر ده‌بێت، بۆیه كاتێك 300 ملیۆن ساڵ پێش ئێسته ڕێژه‌ی ئۆكسجین 31% بووه، ئه‌وا پێكهاته‌ی جه‌سته‌ی بوونه‌وه‌ره‌كان زۆر له ئێسته جیاوازتر بووه. هاوكات مرۆڤ به زۆربوونی ئۆكسجین ده‌توانێ باشتر ڕووبه‌ڕووی نه‌خۆشییه‌كان ببێته‌وه، چونكه ئۆكسجینی زیاتر به خانه‌كانی ده‌گات و ماسولكه‌كانی پته‌وتر و به‌هێزتر و گه‌وره‌تر ده‌بن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ڕێژه‌كه زۆر به‌رز ببێته‌وه، ئه‌وا پرۆسه‌ی شیبوونه‌وه‌ی خۆراك زۆر خێراتر ده‌بێت و ده‌بێته هۆی ئاره‌قكردنه‌وه‌ی به‌رده‌وام و زۆر خێرای مرۆڤ، به‌مشێوه‌یه‌یش ئاره‌قكردنه‌وه درێژه ده‌كێشێ و كێشه له كۆئه‌ندامی هه‌رس دروست ده‌بێ و به مه‌رگی مرۆڤ كۆتایی دێت.