دواجار یه‌كێتی بڕیاری دا كۆتایی ئه‌م مانگه دیداری به‌رفراوان ببه‌ستێت و چه‌ند رۆژێك به‌رده‌وامی هه‌بێت، ئه‌مه‌ش دوای رازیبوونی شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د یه‌كێك له جه‌مسه‌ره گرنگه‌كانی حزبه‌كه و كۆنترۆڵكردنی زۆربه‌ی كاره‌كانی دیداره‌كه دێت، له كاتێكدا بڕیار بوو سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه دیداره‌كه ئه‌نجام بدرێت.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداری ده‌سه‌ڵاتداری ناو یه‌كێتییه‌وه تایبه‌ت دراونه‌ته "وشه"، یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌هۆی ئه‌و دۆخه خراپه‌ی له دوای رووداوه‌كانی هه‌شتی ته‌مووزی ساڵی رابردوو تێی كه‌وتووه، بۆ بێده‌نگكردن و چاوبه‌ستكردنی هاووڵاتییانی زۆنی سه‌وز كه ئێسته به‌ده‌ست چه‌ندان گرفته‌وه ده‌ناڵێنن، بڕیاری داوه كه دیداری فراوانی یه‌كێتی ببه‌ستێت.
پێشتر بڕیار بوو له سه‌ره‌تای مانگی ئایاردا دیداری حزبه‌كه له شاری سلێمانی ئه‌نجام بدرێت، به‌ڵام به‌هۆی سووربوونی شاناز ئیبراهیم كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌رپه‌رشتیاری مه‌ڵبه‌ندی یه‌كی رێكخستنی سلێمانی، یه‌كێتی بۆ جێبه‌جێكردنی داخوازییه‌كانی دیداره فراوانه‌كه له واده‌كه‌ی خۆی دوا كه‌وتووه و بڕیاره 28ی ئه‌م مانگه دیداره‌كه ئه‌نجام بدرێت.
پێشتر هه‌وڵی زۆری دا كه هاوسه‌ره‌كه‌ی بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار بپاڵوێرێت
هه‌ر به‌پێی زانیارییه‌كان، شاناز كه ده‌كاته خوشكی هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌دی هاوسه‌ری سكرتێری كۆچكردووی پێشووی یه‌كێتی، پێشتر هه‌وڵی زۆری دا كه هاوسه‌ره‌كه‌ی بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار بپاڵوێرێت، به‌ڵام به‌هۆی سیاسه‌ته تونده‌كانی بافڵی خوشكه‌زای ئه‌و خه‌ونه‌ی نه‌هاته دی، له تۆڵه‌ی ئه‌وه‌دا هه‌وڵی زۆری دا كه دیداری یه‌كێتی به‌خواستی ئه‌و بێت و له ژێر چه‌ند پاساوێكدا كه‌وته دژایه‌تی.
دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی دلێری سه‌ید مه‌جید به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی سلێمانیی یه‌كێتی، ململانێكانی شاناز چوونه قۆناغێكی تره‌وه و دلێر كه له‌سه‌ر ره‌زامه‌ندیی بافڵی هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی، ماوه‌ی شه‌ش مانگ له‌ده‌ره‌وه‌ی كوردستان بوو، كه گه‌ڕایه‌وه زۆربه‌ی به‌رپرسانی مه‌ڵبه‌ند پشتیوانی ئه‌ویان ده‌كرد، بۆیه شانازیش دواجار به‌ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ دلێر، توانی زۆربه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه به‌ناوی كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری و گه‌ڵاڵه‌كردنی داواكاریی ئۆرگانه‌كانی حزبه‌كه‌ی له لیژنه‌كانی دیداره‌كه‌دا دانا، هۆڵی خاكی له شاری سلێمانی بۆ ته‌رخان كردن و رۆژانه له‌وێ كاره‌كانیان به‌ڕێوه بردووه.
هۆكاری داواكارییه‌كانی شاناز پێوه‌ندی به‌وه‌وه هه‌یه، زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی كه له داهاتوودا له پۆسته حزبی و حكوومییه‌كانی یه‌كێتی داده‌نرێن، ده‌بێت له كوتله‌كه‌ی ئه‌و بن و ته‌نانه‌ت زۆربه‌ی ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌ره حزبییانه‌ی سنووری زۆنی سه‌وز كه ئه‌ندام یان سه‌رۆكایه‌تیی لیژنه‌كانی دیداره‌كه‌یان كردبوو، له‌وانه بوون كه له‌وه‌وه نزیك بوون و پێشیان گوتراوه بێخه‌م بن و له پۆسته‌كانیان ده‌مێننه‌وه، واته ئه‌مه به‌مانای كه‌مبوونه‌وه‌ی رۆڵی بافڵ به‌كاره حكوومییه‌كان دێت و ئه‌و رۆڵه‌ش بۆ شاناز و قوباد جێ هێڵراوه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداری باڵای یه‌كێتی بۆ "وشه"ئاماژه‌ی به‌وه دا، تا ئێسته به‌شێك له سه‌ركرده باڵاكانی پێشووی یه‌كێتی، له ئاماده‌بوونیان له دیداره‌كه ئاگادار نه‌كراونه‌ته‌وه و پێناچێت ئه‌و رۆژه ئاماده‌بن، ئه‌وه‌ش ده‌بێته هۆكاری ته‌قینه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ی تر له‌ناو ریزه‌كان و ئۆرگانه‌كانی یه‌كێتی.
هاوكات له كاتی به‌ستنی دیداری لاوه‌كی یه‌كێتی له سلێمانیدا، شاناز ئیبراهیم وتارێكی توندی خوێنده‌وه و بافڵ به‌هۆی نیگه‌رانییه‌كانی ئاماده نه‌بوو، به‌ڵام دواجار دوای گفتوگۆیه‌كی زۆری نێوانیان، رۆژی پێنجشه‌می رابردوو 12ی مانگ له رێوڕه‌سمی دابه‌شكردنی خه‌ڵاته‌كانی بله، بافڵ تاڵه‌بانی ئاماده بوو، واته دوای رێككه‌وتنی له‌گه‌ڵ پووری له‌سه‌ر كاتی سازدانی دیداری گه‌وره‌ی یه‌كێتی له 28ی مانگدا.
ئاسۆ عه‌بدوڵا پسپۆڕی بواری سیاسی له سلێمانی، به"وشه"ی راگه‌یاند، دوای رووداوه‌كانی هه‌شتی تهمووز و كۆنترۆڵكردنی زۆربه‌ی جومگه هه‌ستیاره‌كانی یه‌كێتی له‌لایه‌ن بافڵ تاڵه‌بانییه‌وه، یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌ی كه له به‌رده‌م ناوبراودا وه‌ستایه‌وه شانازی پووری بوو، ئه‌ویش كۆمه‌ڵێك داواكاری هه‌بوو، ته‌نانه‌ت ئێسته له‌گه‌ڵ قوبادی خوشكه‌زای و برا بچووكی بافڵ، له زۆربه‌ی چالاكی و سه‌ردانه حزبییه‌كانی یه‌كێتیدا شانبه‌شانی یه‌كێتی ده‌رده‌كه‌وێت.
ئه‌و گوتی، "كاتێك بافڵ هه‌ستی به‌وه كرد، ناچار به داواكارییه‌كانی پووری رازی بووه، بۆیه له‌لایه‌ن شاناز و میدیا سێبه‌ره‌كانی و ته‌نانه‌ت به‌شێك له میدیا فهرمییهكانیشهوه، رۆژانه گرنگییه‌كی زۆر به سه‌ردان و به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی لیژنه‌كانی دیداره‌كه درا و به ئاشكرا ده‌ركه‌وت، دیداری یه‌كێتی راسته‌وخۆ له‌لایه‌ن شاناز سه‌رپه‌رشتی كراوه".
هاوكاتبوونی له‌گه‌ڵ ساڵوه‌گه‌ڕی دامه‌زراندنی یه‌كێتی، هۆكارێكه بۆ فریودانی كادران
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا، ده‌بوو سه‌ره‌تای مانگی پێنج دیداره فراوانه‌كه بكرایه، به‌ڵام دواخستنی بۆ 28ی ئه‌م مانگ و هاوكاتبوونی له‌گه‌ڵ ساڵوه‌گه‌ڕی دامه‌زراندنی یه‌كێتی، هۆكارێكه بۆ فریودانی كادران و جه‌ماوه‌ر و ته‌نانه‌ت هاووڵاتییانی زۆنی سه‌وز كه چه‌ندان گرفتی ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی به‌رۆكی گرتوون، به‌ڵام دیاره به‌هۆی ده‌سته‌وه‌ستانیان به‌رانبه‌ر چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان، مه‌به‌ستیانه ئه‌و دیداره بكه‌نه ده‌ستكه‌وت و دڵنیاشن له دوای كۆنگره‌ی چواری یه‌كێتی، هیچی لێ به‌رهه‌م نایه‌ت.
دوێنێ دووشه‌م ستران عه‌بدوڵا به‌رپرسی مه‌كته‌بی راگه‌یاندن و ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی بڵاوی كرده‌وه، 28ی ئه‌م مانگه دیداری گشتی یه‌كێتی له سلێمانی ده‌كرێت و چه‌ند رۆژێك ده‌خایه‌نێت.
ئه‌و ده‌ڵێت، "دیداری یه‌كێتی بۆ نوێكردنه‌وه‌ی روانین و سیاسه‌ته‌كانی یه‌كێتییه، تێكه‌ڵ به یاده مه‌زنه‌كه‌ی دامه‌زراندنی یه‌كێتی و ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی شۆڕشی نوێ ده‌بێت و جه‌ژنی ئه‌مساڵی یه‌كێتیی ده‌بێته دوو جه‌ژن".
جێی باسه له ماوه‌ی رۆژانی رابردوودا، زنجیره دیداره‌كانی شار و ده‌ڤه‌ره‌كانی كوردستان و به‌غدا به‌ڕێوه چووه
وشه/ تایبه‌ت