کارلۆ ئانچیلۆتی راهێنەری یانەی ریال مەدرید هەواڵێكی خۆشی پێگه‌یشت، پێش رووبەڕووبوونەوە چاوەڕوانکراوه‌كه‌ی بەرانبەر لیڤەرپوول لە یاریی کۆتایی چامپیۆنزلیگ.
رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی بڵاوی كرده‌وه، داڤید ئالابای به‌رگریكاری ریال مه‌درید لەو پێکانە چاكبووه‌ته‌وه، كە بەم دواییانەدا تووشی بوو، بەیانی ئەمڕۆش بە شێوەیەکی ئاسایی لەگەڵ تیپه‌كه‌یدا مەشقی کردووە.
داڤید ئالاباى نەمسایى لە یاریى پێش کۆتایى چامپیۆنزلیگ بەرانبەر مانچێستەر سیتی پێکانى هەبوو، ئێسته‌ش بارودۆخی باشه.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژەی بەو کردووە، ئانچیلۆتی دەتوانێت رۆژی هه‌ینیی داهاتوو ئالابا به‌رانبه‌ر یانەی ریال بێتیس به‌شداریی پێ بكات و هه‌لی دووباره گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ یاریكردن پێبدات.
رۆژنامه‌كه ئاشكرای كردووه، دوای چاکبوونەوەی ئالابا، تاکە گومان بۆ ئانچیلۆتی لە پێکهاتەکەیدا بۆ یاریی لیڤەرپوول مابێت، ئه‌وه‌یه یه‌كلای بكاته‌وه رۆدریگۆ یان ڤالڤێردی به شێوه‌ی سه‌ره‌كی یاریی پێبكات، هه‌روه‌ها رەنگە ئاستی خراپی میلیتاویش لەم دواییانەدا، دەرگه‌یەک بۆ ناچۆ بکاتەوە بۆ ئەوەی لە دڵی هێڵی بەرگریدا به شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی یاریی بکات.
رۆژی 28ی ئه‌م مانگه ریال مه‌درید له یاریی كۆتایی چامپیۆنزلیگ له پاریس، رووبه‌ڕووی یانه‌ی لیڤه‌رپوول ده‌بێته‌وه.