مەترسییەكانی هەوكردنی زمانە بچكۆڵە چییە؟

:: PM:06:19:17/05/2022 ‌

زمانە بچكۆڵە، زمانەیەكی بچووكە و كەوتووتە قورگ، هاتوچۆی خۆراك و هەناسە لە نێوان هەردوو بۆری هەناسە و خۆراك رێك دەخات، ئەو خۆنەویستانە كار دەكات و هەر كێشەیەك لە كارەكەی كارەسات دروست دەكا و ژیانی مرۆڤ دەخاتە مەترسییەوە، پەیمانگەیەكی تەندروستی ئاماژە دەكات كە هەوكردنی ئەو زمانە ئەگەر زوو چارەسەر نەكرێت، دەبێتە هۆی مردن.

پەیمانگەی چاودێریی تەندروستی خێزانی لە دەزگای شا حوسێن لە ئوردن لەو بارەوە دەڵێت، لە كاتی قوتدان زمانە بچكۆڵە نایەڵێت خۆراك بچێتە ناو بۆری هەوا، بۆیە ئەگەر مرۆڤ لە كاتی خواردندا قسە بكات، هەندێك جار خۆراك دەچێتە ناو بۆری هەوا و رەنگە خنكان رووبدات.

روونی كردەوە، هاوكات ئەگەر ئەو زمانە تووشی هەوكردن و نەخۆشی هاتەوە، كار لە فەرمانەكەی دەكات و رێڕەوەی هەناسە دادەخات و وا دەكات مرۆڤ نەتوانی ئاساییانە هەناسە بدات، بۆیە ئەگەر زوو چارەسەر نەكرێت، دەكرێ مرۆڤەكە بكوژێت.

رەنگە نەخۆشكەوتن و تووشبوونی بە هەوكردن بەهۆی كێشە بێت لە كۆئەندامی هەناسەدان یان هەوكردنی ناوچەكانی قورگ، لەوانەوە بۆ زمانە بچووكۆڵە دەگوازرێتەوە، تووشی سوورهەڵگەڕان و ئاوسان دەبێتەوە و رەنگە رێڕەوی هەوا بەتەواوەتی دابخات و ببێتە هۆی خنكان و مردن، یان هەناسەتەنگی، زۆرینەی هەوكردنیشی بەهۆی بەكتریا یان كەڕوو یان ڤایرۆس بەتایبەتی لە كەسانی پێگەیشتوو دەبێت.

لە هۆكارەكانی، هەوكردنی سییەكان یان بۆری هەوا یان ئەوانەی كێشەیان لە سیستمی بەرگریدا هەیە، یان بەهۆی خواردنەوەی گەرم یان خۆراكی رەق و زۆر گەرمەوە، یان خواردنی هەندێك جۆری ماسی و دروستبوونی هەستیاری یان قوتدانی تەنێكی كانزایی یان رەق، هەوكردنەكە بە خێرایی دەبێت، واتە لە چەند سەعات بۆ چەند رۆژێك، لە نیشانەكانی هەوكردنی قورگ و نووسان و گۆڕانكاری لە دەنگ و زەحمەتی قسەكردن و قوتدان و هەناسەدان و درەستبوونی تا و خێرابوونی لێدانی دڵ.          



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل