چه‌ند ماده‌یه‌كی به‌شه خۆراك گه‌یشتوونه‌ته كۆگه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و ده‌ست به دابه‌شكردنیان ده‌كرێت. به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی بازرگان‌یش ده‌ڵێت، "برنجی ئه‌مجاره زۆرباشه و جۆری تایله‌ندییه".
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 17ی ئایار، شه‌وكه‌ت محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای دابه‌شكردنی خۆراك له سلێمانی، به "وشه"ی راگه‌یاند، هه‌ر حه‌وت ماده‌كه‌ی سه‌به‌ته‌ی خۆراك، رۆژانه بڕێكی زۆر به ده‌ستمان ده‌گات و ده‌ستمان به دابه‌شكردن كردووه، دۆشاویش له‌ناو به‌شه خۆراكه‌كه‌دا هه‌یه، برنجه‌كه‌ش له جۆری زۆرباشه كه تایله‌ندییه.
لای خۆیه‌وه نه‌وزاد شێخ كامیل به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی بازرگانی هه‌رێم، به "وشه"ی راگه‌یاند، هه‌موو ماده‌كانی به‌شه خۆراك رۆژانه به‌ده‌ستمان ده‌گات، به‌ڵام هه‌مووی به‌سه‌ریه‌كه‌وه نایه‌ت، ئه‌وه‌ی به‌ده‌ستمان ده‌گات رۆژانه دوای ئه‌وه‌ی پشكنینی بۆ ده‌كرێت، دابه‌ش ده‌كرێت به‌سه‌ر بریكاره‌كان و ده‌درێته هاووڵاتییان.
هه‌روه‌ها گوتی، بۆ به‌شی دووه‌می مانگی ره‌مه‌زان كه بڕیار بوو دوو سه‌به‌ته خۆراك دابه‌ش بكرێت، هه‌ریه‌كه له رۆن و شه‌كر و فاسۆڵیا و نیسك و برنج و له‌تكه‌نۆك و بڕێكی زۆر دۆشاو گه‌یشتووه، نه‌وه‌ستاوین له دابه‌شكردن و سه‌رجه‌می دراوه به بریكاره‌كان، به‌شه برنجی ئه‌مجاره‌ش له جۆری تایله‌ندییه و جۆرێكی زۆرباشه.
به‌ڕێوه‌به‌ری بازرگانی هه‌رێم گوتی، به‌شه شه‌كری مانگی چواریش بڕێكی گه‌یشتووه‌ته كۆگه‌كان، ئه‌مساڵ تا ئاستێكی باش به‌شه خۆراكی زۆرباش هاتووه و به‌رده‌وامیش پێمان ده‌گات.
به‌شه خۆراكی مانگانه ئه‌و بڕه‌ی كه له به‌غداوه ده‌گات، جیاوازی تێدا ده‌كرێ له‌گه‌ڵ پارێزگاكانی تری عێراق، ئه‌وه‌یش نیگه‌رانی هاووڵاتییانی لێ كه‌وتووه‌ته‌وه.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی