بێرنارد هینری لیڤی و تۆماس كاپلان له ڕۆژنامه‌ی "
وۆل ستریت جۆرناڵ"ی ئه‌مه‌ریكی بابه‌تێكی هاوبه‌شیان به ناونیشانی "ده‌رفه‌تێك له نێو ته‌نگژه‌ی ئۆكرایناوه" بڵاو كردووه‌ته‌وه و باس له‌وه ده‌كه‌ن، كه پێویسته حكوومه‌تی بایدن هه‌مان سیاسه‌تی پشتیوانیكردن له ئۆكراینا بۆ ڕێگری له داگیركردنی وڵاته‌كه له‌لایه‌ن ڕووسیاوه، له به‌رانبه‌ر كورده‌كان پێڕه‌و بكات و سه‌رجه‌م ناوچه داگیركراوه‌كانی كوردستان له وڵاته جیا جیاكانی ناوچه‌كه بگێڕێته‌وه ژێر ده‌سه‌ڵاتی كورد و كۆتایی به مه‌ینه‌تییه‌كانی گه‌لی كورد بهێنێت.
له بابه‌ته‌كه كاپلان و لیڤی نووسیویانه، ڕاوێژكاری ئاسنینی پێشووی ئه‌ڵمانیا "ئۆتۆ فۆن بسمارك" له گوته‌یه‌كیدا ده‌ڵێ، پیاوی ده‌وڵه‌ت ناتوانێ خودی خۆی هیچ شتێك بهێنێته بوون، به‌ڵكو پێویسته چاوه‌ڕێ بكات و گوێ له ویسته‌كانی خودا بگرێت، له كاتی ڕووداوه‌كان، له‌و كاته پێویسته هه‌نگاو و باز به به‌هێزی بهاوێژێت و گۆڕانكاری گه‌وره دروست بكات، ئه‌مه ڕێك ئه‌و سیاسه‌ته‌یه كه ئێسته ئۆلاف شۆلتزی ڕاوێژكاری ئه‌ڵمانیا پێڕه‌وی ده‌كات، چونكه دوای زیاتر له 150 ساڵ، ئه‌ڵمانیا گرێبه‌ستێكی ستراتیجی گازی له‌گه‌ڵ ڕووسیا هه‌ڵوه‌شانده‌وه و به خێراییش ده‌ستی به هه‌نگاونان بۆ فره‌جۆركردنی سه‌رچاوه‌كانی هاورده‌كردنی وزه كردووه و چیتر نایه‌وێ به ته‌نیا پشت به ڕووسیا ببه‌ستێت، هاوكات له دوای جه‌نگی دووه‌می جیهانییه‌وه، ئه‌ڵمانیا هه‌میشه پێڕه‌وی سیاسه‌تی ڕه‌وانه‌نه‌كردنی چه‌كی بۆ ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌كانی كردووه، به‌ڵام ئێسته ئه‌مه‌یش له‌لایه‌ن شۆلتزه‌وه كۆتایی پێهێنرا، واته ئه‌ڵمانیا چاوه‌ڕێی كات و ده‌رفه‌تی كردووه و ئێسته‌یش به خێرایی ده‌یه‌وێ له ته‌ك ته‌نگژه‌ی ئۆكرایناوه، دووباره پشتبه‌خۆی ببه‌ستێته‌وه، به به‌هێزی نه‌ك ته‌نیا له ئه‌وروپا بگره له جیهانیش ڕۆڵ بگێڕێته‌وه.
كاتێك پیاوی ده‌وڵه‌ت چاوه‌ڕوانی ده‌رفه‌ت و ویستی خودا بێت، له كاتی هاتنی ئه‌و ده‌رفه‌ته پێویسته به خێرایی بیقۆزێته‌وه، ڕاوێژكاری ئه‌ڵمانیا ئه‌م هه‌نگاوانه‌ی گرتووه‌ته‌به‌ر، به‌ڵام جۆ بایدن و حكوومه‌ته‌كه‌یشی ده‌توانن هه‌مان گوته‌ی بسمارك پێڕه‌و بكه‌ن و به به‌هێزی بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بگه‌ڕێنه‌وه، چونكه دوای كشانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له ئه‌فغانستان و په‌راوێزخستنی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، هه‌موو وڵاتانی ناوچه‌كه به هاوپه‌یمانه‌كانی واشنتنه‌وه‌یش به خۆپارێزی و گومانه‌وه ئێسته مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ واشنتن ده‌كه‌ن. باشترین ده‌رفه‌تیش كه ئێسته له‌به‌رده‌م بایدندایه بۆ ڕاستكردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌كانی پێشوو كه ئۆباما به ڕاده‌یه‌ك و تره‌مپ به فره‌وانی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئه‌نجامیان دا، كه ئه‌ویش بریتییه له پشتیوانیكردنی كورد بۆ ئازادبوون و سه‌ربه‌خۆبوون. تره‌مپ خیانه‌تی له كورده‌كانی سووریا و عێراق كرد و له‌به‌رده‌م ڕه‌شه‌با به‌جێی هێشتن، له ناوه‌نده سیاسییه‌كان ئێسته هه‌موو سیاسه‌تكاران و توێژه‌ران و شاره‌زایان ئه‌و گوته‌یه دووپات ده‌كه‌نه‌وه، كه ئه‌مه‌ریكا ڕاستگۆ نییه، ته‌نانه‌ت بۆ هاوپه‌یمانه‌كانیشی، نایه‌وێ له پێناوی هاوپه‌یمانه‌كانی نه‌ك ته‌نیا به ڕووی دوژمنه به‌هێز و پله یه‌كه‌كانی بوه‌ستێته‌وه، كه چین و ڕووسیان، به‌ڵكو له ده‌ست لێشاوی دوژمنه پله دوو و لاوازه‌كانیش هاوپه‌یمانه‌كانی ناپارێزێت، باشترین نموونه‌یش بریتییه له كۆماری ئیسلامی ئێران.
بۆ ئۆكراینی و كورده‌كان ژیان زۆر نادادپه‌روه‌رانه‌یه و هیچیان نایانه‌وێ شكست به ده‌ستی داگیركه‌رانه‌وه بخۆن
بۆ ئۆكراینی و كورده‌كان ژیان زۆر نادادپه‌روه‌رانه‌یه و هیچیان نایانه‌وێ شكست به ده‌ستی داگیركه‌رانه‌وه بخۆن، ده‌كرێ سیاسه‌تكاری وڵاتێكی زلهێز باوه‌ڕی به ڕۆیشتنی پێچاوپێچ و خۆدزینه‌وه بێ، به‌ڵام ناكرێ له به‌ها و پێوه‌ره ڕه‌وشتییه‌كان لا بدات، ئه‌مه‌ریكا پێویسته به ڕوونی ئه‌وه‌ی له‌به‌رچاو بێت، به تایبه‌ت دوای شكسته گه‌وره‌كه‌ی كه له ئه‌فغانستان تووشی بوو و به ته‌واوی وڵاته‌كه‌ی به‌جێهێشت، ئه‌مه بووه‌ته مایه‌ی پرسیاركردنی به‌رده‌وامی هاوپه‌یمانه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، به‌وه‌ی چی ڕوو ده‌دات به‌سه‌ر ئه‌وان، ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ریكا وه‌ك ئه‌فغانستان ئه‌وانیش به ته‌نیا له‌به‌رده‌م سیاسه‌تی ڕووسیا و چین و ته‌نانه‌ت ئێران جێ بهێڵێت؟ ئه‌م كاره‌ساته‌ی له كابۆل ڕوویدا، ته‌نیا هاوپه‌یمانه‌كانی ئه‌مه‌ریكای به ئاگا نه‌هێناوه‌ته‌وه، بگره گه‌وره‌ترین زیانی بۆ ئه‌مه‌ریكا و جیهانیش به گشتی هه‌بوو، چونكه بینینی دیمه‌نی كشانه‌وه‌ی سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریكا و شكسته گه‌وره‌كه‌ی واشنتن بوو به پاڵنه‌رێكی گه‌وره، كه مۆسكۆ ئه‌و سه‌ركێشییه گه‌وره‌یه بكات و سه‌دان هه‌زار سه‌ربازی وڵاته‌كه‌ی ڕه‌وانه‌ی ئۆكراینا بكات و هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر ته‌واوی وڵاتانی جیهان دروست بكات.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یش دا ده‌رئه‌نجامه‌كانی ئه‌و هێرشه‌ی ڕووسیا، دووباره ده‌رفه‌تێكی گه‌وره‌یان به واشنتن به‌خشیوه‌ته‌وه، تا دوای ئه‌و هه‌موو ساڵه پاشه‌كشه‌كردن و كه‌مبوونه‌وه‌ی هێز و هه‌ژموونی ئه‌مه‌ریكا دووباره به به‌هێزی خۆی بسه‌لمێنێته‌وه، له كاتێكدا پێشتر هه‌موو شاره‌زایان له‌و بڕوایه‌دابوون كه كۆتایی ئه‌مه‌ریكا ڕۆژ دوای ڕۆژ نزیكتر ده‌بێته‌وه و هه‌رگیز ده‌رفه‌تی هه‌ڵسانه‌وه نایه‌ته‌وه به‌رده‌می واشنتن، به‌ڵام له ڕاستیدا ئێسته ده‌رفه‌تێكی مه‌زن بوونی هه‌یه، ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ریكا نه‌یقۆزێته‌وه، ئه‌وا بۆ هه‌میشه ناتوانێ به‌هێزتر ببێته‌وه و به‌رده‌وام هێز و هه‌ژموونی ڕوو له پاشه‌كشه ده‌كات. به‌هۆی پشتیوانی ئه‌مه‌ریكا و ئه‌وروپا ئۆكراینییه‌كان توانیان سوپاكه‌ی مۆسكۆ تووشی شۆك بكه‌ن، ئه‌مه‌یش جیهانی به ته‌واوی سه‌رسام كردووه. به‌ڵام ئۆكراینییه‌كان و كورده‌كان دوو نموونه‌ی ته‌واو له‌یه‌كچوون، بۆچی ئه‌مه‌ریكا پشتیوانی كورده‌كان ناكات، له كاتێكدا ئێسته جیهان به ئۆكرایناوه سه‌رقاڵه.
ئه‌مه‌ریكا ڕووسیا به دوژمنی خۆی ده‌زانێت و ئۆكراینییه‌كان له دژی ئه‌و دوژمنه‌ی ڕووسیا ده‌جه‌نگن و هاوكات هاوپه‌یمانی ئه‌مه‌ریكان، كورده‌كانیش به‌هه‌مانشێوه هاوپه‌یمانێكی متمانه‌پێكراوی ئه‌مه‌ریكان و له دژی دوژمنانی ئه‌مه‌ریكا له ناوچه‌كه ده‌جه‌نگن، باشترین نموونه‌یش شه‌ڕی بوێر و قاره‌مانانه‌ی كورده‌كان بوو له دژی تیرۆریستان، به درێژایی مێژوو كورده‌كان نكۆڵییان لێ ده‌كرێ و به خوێن باجی مانه‌وه ده‌ده‌ن، هاوشێوه‌ی ئۆكراینییه‌كان جیوگرافیا و جیۆپۆله‌تیك به ته‌واوی دژی خواست و ئامانجه‌كانیان وه‌ستاونه‌ته‌وه، وه‌كچۆن ئۆكراینا به ڕووسیا و بیلاڕووسیا ده‌وره دراوه كه به هه‌موو شێوه‌یه‌ك هه‌وڵی له‌ناوبردنی ئۆكراینییه‌كان ده‌ده‌ن، كورده‌كانیش به ئێران و توركیا و سووریا و عێراق ده‌وره‌دراون و خاكه‌كه‌یان داگیركراوه، به‌ڵام سه‌دان ساڵ بۆ ئازادی و ڕزگاربوون ده‌جه‌نگن و خه‌بات ده‌كه‌ن. بۆیه پێویسته ئه‌مه‌ریكا له‌جیاتی پێشكه‌شكردنی كۆمه‌كی لاوه‌كی و مه‌شقكردن به هێزه‌كانی كوردستان، به‌شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ پشتیوانیان بكات تا له دژی داگیركه‌ران بجه‌نگن و بگه‌ن به ئامانج و خه‌ونی ڕاسته‌قینه‌ی خۆیان.
كورده‌كان له شه‌ڕی تیرۆر له پێناوی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و پاراستنی خۆیان جه‌نگان، گه‌وره‌ترین و قورسترین باجی شه‌ڕه‌كه‌یش له‌سه‌ر شانی ئه‌وان بوو، 11 هه‌زار ژن و پیاوی قاره‌مانیان لێ شه‌هیدبوو و 23 هه‌زاری تریشیان برینداركرا، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌و باجه قورسه، كه‌چی ئه‌مه‌ریكا له 2017 دوای ڕیفراندۆم پشتی له كورده‌كانی عێراق كرد و هاوكات بڕیاری كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكایش له‌لایه‌ن تره‌مپه‌وه له سووریا ده‌ركرا و گڵۆپی سه‌وز بۆ هێرشی داگیركاری توركیا هه‌ڵكرا، ئه‌مه جیهانی به ته‌واوی تووڕه كرد.
ئه‌وه‌ی كه جێی بایه‌خیشه، هه‌ریه‌ك له جۆ بایدن و كامالا هاریسی جێگری له كه‌مپه‌ینی هه‌ڵبژاردنه‌كانیان به توندی دژی ئه‌و بڕیارانه‌ی تره‌مپ له ده‌سبه‌رداربوون له كورده‌كان وه‌ستانه‌وه و دووپاتیان له‌وه كرده‌وه، كه كورد هاوپه‌یمانێكی گرنگی ئه‌مه‌ریكان و پێویسته واشنتن پشتیوانیان بكات، ئه‌مه نه‌ك هه‌ر بۆچوونی ئه‌وان، بگره ته‌واوی دیموكراته‌كان و زۆرینه‌ی ڕه‌های كۆمارییه‌كانی ئه‌مه‌ریكایش له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ن ئه‌مه‌ریكا پشتیوانی كورد بكات، وه‌ك سوپاسگوزارییه‌ك بۆ ئه‌و هه‌موو قوربانییه‌ی له پێناوی له‌ناوبردنی تیرۆریستان به‌خشیویانه.
گرنگترین خاڵ بۆ كرداركردنی ئه‌و بۆچوونانه‌ی سه‌رۆك و جێگر و سیاسه‌توانانی هه‌ردوو پارتی كۆماری و دیموكراتی ئه‌مه‌ریكا بۆ پشتیوانیكردن له كورده‌كان، بریتییه له گرتنه‌به‌ری هه‌نگاوێكی هاوشێوه‌ی ئه‌وه‌ی له ئۆكراینا گرتوویانه‌ته‌به‌ر، له كۆنگرێس بڕیار له‌سه‌ر ئه‌وه درا كه به ملیاران دۆلار كۆمه‌ك و هاوكاری له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه بگه‌یه‌نرێته ئۆكراینییه‌كان، پێویسته پرۆژه و یاسایه‌كی له‌مجۆره‌یش بۆ پشتیوانی و هاوكاریكردنی كورد بۆ گه‌یشتن به ئامانجی سه‌ره‌كی خۆیان بخرێته ڕۆژه‌ڤی كاری بایدن و حكوومه‌ته‌كه‌ی، ئه‌مه‌یش سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره ده‌بێ بۆ بایدن و حكوومه‌ته‌كه‌ی، چونكه پرۆژه‌یه‌ك ده‌خاته به‌رده‌می كۆنگرێسه‌وه كه زۆرینه‌ی ڕه‌های ئه‌ندامانی هه‌ردوو حزبه سه‌ره‌كییه‌كه پشتیوانی ده‌كه‌ن و له‌گه‌ڵیدان، بۆیه بۆ ناوخۆی ئه‌مه‌ریكایش نزیكبوونه‌وه‌یه‌كی گرنگ ده‌بێت، له نێوان هه‌ردوو حزبه‌كه، ئه‌مه‌ریكایش به‌هاكانی بۆ پاراستنی دیموكراسی و مافی چاره‌ی خۆنووسین و ئازادی بۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه و دووباره جیهان متمانه به واشنتن ده‌كه‌نه‌وه.