له ماڵه‌كانمان جۆری جیاوازی ڕووناككه‌ره‌وه بوونیان هه‌یه و له شه‌ودا سوودیان لێ وه‌رده‌گرین و به‌كاریانده‌هێنین، به‌ڵام ئایا سیسته‌می ڕووناكی ماڵه‌كه‌ت و ڕووناكی ئه‌و گڵۆپانه‌ی كه له ماڵه‌كه‌ت به‌ستووته كاریگه‌رییان له‌سه‌ر میزاج و ده‌روون و چالاكی مێشكته‌وه دروست ده‌كات؟ توێژینه‌وه‌یه‌ك له‌وباره‌وه ئه‌وه‌ی ده‌رخستووه، كه به‌ڵێ ڕووناكی ماڵه‌وه كاریگه‌ری ته‌واو له‌سه‌ر مرۆڤ دروست ده‌كات، كاتێك سیسته‌مێكی ڕووناككه‌ره‌وه‌ی گونجاو و ته‌ندروست له ماڵدا بوونی هه‌بێت، ئه‌وا مرۆڤ توانای بیركردنه‌وه‌ی باشتر و به‌رهه‌می كاره‌كردنی له ماڵه‌وه زیاتر ده‌بێت، هاوكات میزاج و ده‌روونێكی دروستیشی ده‌بێت.
به گوێره‌ی
لێكۆڵینه‌وه‌كان، ئه‌گه‌ر له ژوورێك ڕووناكی و گلۆپ بوونیان هه‌بێ، كه به‌هه‌مانشێوه تیشكی گه‌رمكه‌ره‌وه‌یان لێ ده‌ربچێت، ئه‌وا مرۆڤ هه‌ست به ئارامی و پشوودانێكی زۆر ده‌كات، بۆیه ئه‌م جۆره گڵۆپانه زۆر گرنگ و پڕ سوودن كه له ژووری خه‌و بوونیان هه‌بێت، تا له‌و كاته‌ی ڕووناكییه‌كان كار ده‌كه‌ن و به‌ر له چوونه ناو جێگه كه‌شێكی ئارام و گونجاو بۆ خه‌و دروست ببێت، هاوكات ئه‌گه‌ر گلۆپی فلۆرسنتی سپی به‌هێز له ژووری دانیشتن یان كاركردن یان چێشتخانه بوونی هه‌بێت، ئه‌وا چالاكتر ده‌بین و تواناكانمان بۆ سه‌رنجدانی ورد و كاری چڕتر و خێراتر به ته‌واوی به‌هێز ده‌بێت، چونكه ڕووناكی گڵۆپی سپی یارمه‌تی مرۆڤ ده‌دات تا قووڵتر بیر بكاته‌وه و مێشكی به چالاكی بمێنێته‌وه، بۆیه پێویسته خه‌ڵكی به‌مجۆره بیر بكه‌نه‌وه، كه گڵۆپی ماڵه‌كانمان ته‌نیا ئامرازێك نین بۆ ڕووناككردنه‌وه، به‌ڵكو پێوه‌ندییان به میزاج و ده‌روون و چالاكی و ئارامی و پشوودانی جه‌سته و دڵ و ده‌روونی مرۆڤه‌وه‌یش هه‌یه، له‌به‌ر ئه‌وه پێویسته به وردی جۆری گلۆپه‌كان بۆ ژووره جیاوازه‌كان هه‌ڵبژێرن، تا كاریگه‌رییه سوودبه‌خشه‌كانی تیشكی ڕووناكیان پێ بگات، نه‌ك به پێچه‌وانه‌وه ببن به یارمه‌تیده‌رێك كه میزاجمان تێك بچێ و ده‌روونمان پڕ بێ له نیگه‌رانی و دوودڵی.
مێشكی مرۆڤ به‌شێكی زۆری زانیارییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی جه‌سته له ڕێی چاوه‌وه وه‌رده‌گرێت، واته ئه‌و دیمه‌نانه‌ی كه ڕۆژانه ده‌یانبینن و وه‌ك ئه‌زموون و فێربوونێك مێشك وه‌ریانده‌گرێ و شیته‌ڵیان ده‌كات، كاتێك تۆ له ژوورێكدای كه خه‌ریكی چالاكی و كاركردنی، سیسته‌می ڕووناكییه‌كه‌ی یارمه‌تیده‌ر نه‌بێت، كه به‌شێوه‌یه‌كی ڕوون و وردتر و گونجاوتر له‌گه‌ڵ دڵ و ده‌روون وێنه و دیمه‌نه‌كان ببینیت، ئه‌وا به دڵنیاییه‌وه زانیارییه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی دروست له ڕێی تۆڕی چاوه‌وه ناتوانرێ بۆ خانه‌كانی مێشك بگوازرێته‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه ڕووناكی به بڕوای شاره‌زایان كاریگه‌ری ڕاسته‌وخۆی به‌سه‌ر توانای مێشك و بیركردنه‌وه‌ی مرۆڤه‌وه هه‌یه.
كۆمپانیای ستاپلێسی به‌ریتانی توێژینه‌وه‌یه‌كی له‌باره‌ی كاریگه‌ری ڕووناكی گڵۆپه‌كانی ژووره‌كانی باڵه‌خانه‌كه‌ی له‌سه‌ر كارمه‌ندانی ئه‌نجام دا و ده‌رئه‌نجامه‌كه به ته‌واوی هه‌مووانی تووشی سه‌رسڕمان كرد، كاتێك بۆیان ڕوون بووه‌وه كه ڕووناكی ژووره‌كان كاریگه‌ری ڕاسته‌وخۆ و گرنگی به به‌رهه‌می كار و چالاكی كارمه‌نده‌كانه‌وه هه‌یه، پاشان توێژینه‌وه‌یه‌كی تر له 10 وڵاتی ئه‌وروپی ئه‌نجام درا، كه به‌ریتانیا و ئه‌ڵمانیا و فڕه‌نسا و هۆڵه‌ندا و سوید و چه‌ند وڵاتێكی تر تێیدا به‌شداربوون و به هه‌زاران كارمه‌ند كه له ئۆفیسه‌كان كار ده‌كه‌ن پرسیاریان ئاراسته كرا، زیاتر له 40%یان دووپاتیان له‌وه كردووه‌ته‌وه، كه به‌ده‌ست خراپی سیسته‌می ڕووناكی ژووری كاره‌كانیان ده‌ناڵێنن و به ته‌واوی بێزار و نیگه‌رانیان ده‌كات، ئه‌مه‌یش به دڵنیاییه‌وه كاریگه‌ری له‌سه‌ر میزاجی كاركردن و چالاكی جه‌سته و مێشك دروست ده‌كات.
هه‌موو هیوایه‌كیان ئه‌وه‌یه كه خێرا كاتی كاركردنیان تێپه‌ڕێ
هاوكات 25%یان ئه‌وه‌یان خستووه‌ته‌ڕوو، كه به‌هۆی خراپی ڕووناكی ژووره‌كانیان و نازانستی جۆری گڵۆپ و شوێنی هه‌ڵواسینیان به ته‌واوی له شوێنی كار هه‌ست به ڕه‌شبینی و نیگه‌رانییه‌كی قووڵ ده‌كه‌ن و هه‌موو هیوایه‌كیان ئه‌وه‌یه كه خێرا كاتی كاركردنیان تێپه‌ڕێ و له ژووره‌كانی كاركردنیان بچنه ده‌ره‌وه. جیا له‌وه 80%ی به‌شداریان نه‌یانشاردووه‌ته‌وه، كه بوونی سیسته‌مێكی ڕووناكی گونجاو و زانستی یارمه‌تیده‌رێكی گه‌وره ده‌بێت بۆیان، تا بتوانن كاره‌كانیان به خێرایی ڕابپه‌ڕێنن و به هیچ شێوه‌یه‌ك له ئه‌نجامدانی ئه‌ركه‌كانیان دوا نه‌كه‌ون.
كاتێك ئه‌و ڕاستیانه ده‌خوێنینه‌وه، پرسیاری ئه‌وه‌مان بۆ دروست ده‌بێت، كه چۆن گڵۆپێكی گونجاو بۆ شوێنی كاره‌كه‌مان و ژووره‌كانی ماڵه‌كه‌مان هه‌ڵبژێرین، بۆ ئه‌وه پێویسته له‌وه بگه‌ین، كه ئێسته گڵۆپی زیره‌ك له بازاڕه‌كان بوونیان هه‌یه و ده‌توانرێ بڕی ڕووناكی و تیشكدانه‌وه و ڕه‌نگیان بگۆڕدرێت، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی گشتی گه‌رمبوونی گڵۆپه‌كان له كاتی كاركردن ڕۆڵ ده‌گێڕێت، ئه‌مه‌یش به جۆره پێوه‌رێك ده‌پێورێت، كه پێی ده‌گوترێت كلڤن، هه‌رچه‌ند گڵۆپه‌كان كلڤنی زۆرتر و به‌رزتریان هه‌بێت، ئه‌وا ساردتر ده‌بن، بۆ نموونه گڵۆپی ڕه‌نگ زه‌رد خاوه‌نی هه‌زار كلڤنه و گه‌رمترینه، به‌ڵام گڵۆپی زۆر سپی و شه‌فاف خاوه‌نی 10 هه‌زار كلڤنه و زۆر سارده، كه ئه‌مه‌ی دووه‌میان بۆ ژووری خه‌ون و پشوودان زۆر كاره‌ساتباره، پێویسته له جۆری یه‌كه‌م بێت، به‌ڵام بۆ شوێنی كار گڵۆپه سارده‌كان بایه‌خیان زۆرتره و یارمه‌تیده‌ر ده‌بن، تا چالاكتر و به‌هێزتر بین له كاركردن.