هۆشیار كه‌ریم به‌رهه‌مێكی تر بڵاو ده‌كاته‌وه‌

:: AM:10:46:18/05/2022 ‌
هۆشیار كه‌ریم گۆرانییه‌كی نوێ به‌رهه‌م دێنێ و بۆ هه‌وادارانی و عاشقانی گۆرانی و موزیكی كوردی، كردوویه‌تیه‌ دیاری.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 18ی ئایار، هونه‌رمه‌ندی گه‌نج هۆشیار كه‌ریم له‌باره‌ی به‌رهه‌مه‌ نوێیه‌كه‌یه‌وه‌، به‌ "وشه‌"ی گوت، "نوێترین به‌رهه‌مم به‌ناوی (من و دڵ)ه‌، له‌ كه‌ناڵی تایبه‌تی خۆم له‌ یوتیوب و پلاتفۆرمه‌كانی سپۆتیفای، ئه‌پڵ موزیك، تیداڵ، ئه‌مه‌زۆن موزیك، ساوندكڵاود، ئایتیونسیش بڵاومان كردووه‌ته‌وه‌ و بۆ هه‌واداران به‌رده‌سته‌".

هۆشیار ئاماژه‌ی كرد، "ئاواز و هۆنراوه‌كه‌ی خۆم دامناوه‌، كاری ئه‌ره‌ینجی لێزان قادر كردوویه‌تی، كاره‌كانی ده‌رهێنانی كلیپه‌كه‌ ڕه‌یان شیلازی ئه‌نجامی داوه‌، به‌ سپۆنسه‌ری سه‌نته‌ری ئاڵا و مه‌سج ئادس بووه‌، میكس و ماسترینگ سه‌ید هاشمی جێبه‌جێی كردووه‌، به‌ به‌شداری گیتار به‌هرۆز میرزایی و عوود لێزان قادر".

هۆشیار كه‌ریم له‌ دایكبووی شارۆكه‌ی خورماتووی سه‌ربه‌ پارێزگای كه‌ركووكه‌ و ئێسته‌ له‌ هه‌ولێر ده‌ژیت، به‌شی زمانی كوردیی له‌ په‌یمانگه‌ی مه‌ڵبه‌ندی مامۆستایانی هه‌ولێری خوێندووه‌، یه‌كه‌م ده‌ركه‌وتنی وه‌ك موزسیان له‌ 2005 له‌ به‌رنامه‌یه‌كی ته‌له‌ڤزیۆنی بووه‌ و یه‌كه‌م ده‌ركه‌وتنی وه‌ك گۆرانیبێژ له‌ به‌رنامه‌یه‌كی ته‌له‌ڤزیۆنی له‌ 2009دا بووه‌. یه‌كه‌م به‌رهه‌مه‌ی ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ ڤیدیۆ كلیپێك بوو به‌ناوی "كوچه‌" له‌ ساڵی 2014، ئێسته‌ خاوه‌نی چوار ڤیدیۆ كلیپه‌.



وشە - محەمەد میران