خۆپێشاندانه‌كانی ئێران به‌هۆی گرانیی درێژه‌یان هه‌یه و رۆژ به رۆژ خه‌ڵكی زیاتر و شاری زیاتر ده‌چنه ریزی خۆپێشاندان. خۆپێشاندان ئیسفه‌هانیشی گرته‌وه كه ماوه‌یه‌ك بوو حكوومه‌ت به سه‌پاندنی رێوشوێنی توندی ته‌ناهی رێگری له گردبوونه‌وه‌ی خه‌ڵك ده‌كرد.
شه‌وی رابردوو خه‌ڵكی ئیسفه‌هان رژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان و دروشمهكانیشیان به‌راورد به دروشمه‌كانی پێشتر توندتر بوون و خه‌ڵك داوای گۆڕینی رژێمیان كرد. یه‌كێك له گرنگترین دروشمه‌كانی خۆپێشانده‌ران له ئیسفه‌هان بریتی بووه له ''خامنه‌یی قاتله حوكمه‌كه‌شی باتڵه''
نزیكه‌ی هه‌فته‌یه‌كه خۆپێشاندان دژی گرانیی به‌رده‌وامه و زیاتر له جاران خه‌ڵك دێنه ریزی خۆپێشانده‌ران، حكوومه‌تیش رێكاره‌كانی سه‌ركوتكردنی توندتر كردووه.
له ماوه‌ی رابردوودا زۆرترین خۆپێشاندان له شاری كورد، ناوه‌ندی پارێزگای چوارمه‌حاڵ و به‌ختیاری رووی داوه، حكوومه‌ت بۆ رێگریكردن له زیاتر ته‌شه‌نه‌ی خۆپێشاندان جگه له هێڵی ئێنته‌رنێت، هێڵی مۆبایل و ته‌له‌فۆنی ماڵانیشی پچڕاندووه. له كازرونی سه‌ربه پارێزگای فارسیش خۆپێشاندان توندوتیژی لێ كه‌وته‌وه.
هه‌ندێك گرته‌ی ڤیدیۆیی بڵاو كراونه‌ته‌وه كه ده‌ریده‌خه‌ن هێزه‌كانی ئێران به چ شێوه‌یه‌كی سته‌مكارانه خه‌ڵك سه‌ركوت ده‌كه‌ن و ده‌یانه‌وێ رێگری له خۆپێشاندان بكه‌ن.
ئه‌مڕۆش له هه‌ندێك شاری تر له پارێزگاكانی رۆژئاوا پشوو راگه‌یه‌نراوه.
میدیاكانی ئێران به هیچ شێوه‌یه‌ك باس له‌و رووداوانه ناكه‌ن و وه‌ك ئه‌وه وایه له ئێران هیچ شتێك رووی نه‌دابێت، به‌ڵام میدیاكانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات به گه‌رمی رووداوه‌كان ده‌گوازنه‌وه.
دوێنێ سێشه‌م له تاران‌دا به‌بیانووی خۆڵبارین پشوو راگه‌یه‌نرا و ئامانجه سه‌ره‌كییه‌كه هه‌ر ئه‌وه‌بوو رێگری له خۆپێشاندان بكرێ، ئه‌مڕۆش له هه‌ندێك شاری تر له پارێزگاكانی رۆژئاوا پشوو راگه‌یه‌نراوه.
بەگوێرەی
رادیۆ فردا، له ده‌وروبه‌ری تاران، نیشابوور ره‌شت و چه‌ند شوێنێكی تری ئێرانیش خۆپێشاندان كراوه، له خۆپێشاندانه‌كاندا دروشم له دژی ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامی دراوه، زۆربه‌ی دروشمه‌كان دژی عه‌لی خامنه‌یی و ئیبراهیم ره‌ئیسین.
به‌پێی هه‌ندێك ڤیدیۆ كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاو كراونه‌ته‌وه، خه‌ڵك دروشمی ''خامنه‌یی بمرێ'' و ''ره‌ئیسی بمرێ''یان داوه.
به‌هۆی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی رابردوو، كۆمه‌ڵێك چالاكی سڤیل گیراون و به گوته‌ی رێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، ژماره‌یه‌كی زۆریان تا ئێسته ده‌ستبه‌سه‌رن و كه‌س ئاگای له چاره‌نووسیان نییه.
هێشتا به وردی دیار نییه به‌هۆی سه‌ركوتكارییه‌كانی رژێمی ئێران چه‌ند كه‌س له‌م خۆپێشاندانه‌دا كوژراون یان بریندار بوون.
خۆپێشاندانی ئه‌مجاره‌ی ئێران، هاوشێوه‌ی خۆپێشاندانه‌كانی سێ ساڵ له‌مه‌وبه‌ری وڵاته‌كه‌یه كه به‌هۆی گرانبوونی به‌نزین سه‌ری هه‌ڵدا و دواتر به توندترین شێوه سه‌ركوت كرا، سه‌رووی هه‌زار خۆپێشانده‌ریش كوژران.