خانهوادهی کیلیان ئێمباپێی ئەستێرەی یانەی پاریس سانجێرمان، راستیی لێدوانەکانی خوان لاپۆرتای سەرۆکی یانەی بارسێلۆنایان ئاشکرا کرد سەبارەت بە داواکارییەکانی ئەستێرە فڕەنسییەکە بۆ گرێبەستە نوێیەکەی.
لاپۆرتا لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ رادیۆی کەتەلۆنیا، دوێنێ سێشەم بانگهشهی ئهوهی كرد، ئێمباپێ پێویستی بە 50 ملیۆن یۆرۆ هەیە بۆ هەر وەرزێک، ئەو بڕە پارەیەش گەنجینەی بارسێلۆنا ناتوانێت دابینی بكات.
گرێبهستهكهی ئێمباپێ لەگەڵ پاریس سانجێرمان چهند رۆژێكی تر کۆتایی دێت، بەڵام تا ئێسته هیچ رێککەوتنێک لەسەر نوێکردنەوەی نەکراوە و زۆربهی سهرچاوهكانی ههواڵیش دهڵێت، یاریزانهكه دهچێته ریال مهدرید.
فابریزیۆ رۆمانۆ، شارەزای بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان لە ئەوروپا روونی كردەوە، ئێمباپێ دەیەوێت كاتێك بۆ راگەیاندنی بڕیاری كۆتایی خۆی دیاریی بكات، رەنگە چەند رۆژێكی تر بێت.
لە هەمان کاتدا بە پێی هەژماری فەرمیی رۆمانۆ له "فەیسبووک"، خانهوادهی ئێمباپێ لێدوانەکانی لاپۆرتایان رەتکردووەتەوە سەبارەت بەو مووچە ساڵانەیەی، کە گوایه یاریزانەکە دەیەوێت.
ئێمباپێ پێشتر چەند ڕۆژێک لەمەوبەر پشتڕاستی کردهوه، بڕیاری لەسەر وێستگهی داهاتووی خۆی داوه و بەم نزیکانەش ئاشكرای دهكات.