هه‌ر ئۆتۆمبێلێك كۆمه‌ڵێك تایبه‌تمه‌ندیی خۆی هه‌یه له‌ڕووی سیستمی كارپێكردن و قه‌باره‌ی بزوێنه‌ره‌وه، ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییانه‌یش زۆر كات به‌شێوه‌ی هێما ئاماژه‌یان پێ ده‌كرێت كه ره‌نگه زۆربه‌مان نه‌زانین مانای چییه؟، بۆیه ئه‌مڕۆ شاره‌زایه‌ك باس له سیستمێك ده‌كات كه له‌سه‌ر زۆر له ئۆتۆمبێله‌كاندایه، ئه‌ویش 4WD فۆر ویل درایڤه.
ئیدرس عوسمان ئه‌ندازیاری میكانیكی بۆ ''وشه'' گوتی، زۆربه‌ی ئۆتۆمبێله‌كان به‌تایبه‌ت پیكاب و هه‌ندێك ئۆتۆمبێلی مۆدێل به‌رز ''SUV'' سیستمی 4WDیان هه‌یه، ئه‌م سیستمه هاوشێوه‌ی هێزێكی یه‌ده‌گه بۆ ته‌گه‌ر و تایه‌كانی ئۆتۆمبێل كه ده‌توانن به‌كاری بهێنن، هه‌ندێك ئۆتۆمبێلیش هه‌یه به‌شێوه‌ی ده‌ستكرد بۆی زیاد ده‌كه‌ن، به‌تایبه‌ت له ئۆتۆمبێله قه‌مه‌ره‌كاندا ده‌یبینین.
ئەمەیش کاری فۆر ویل درایڤە
پرسیارمان كرد كه ئه‌و سیستمه ئیشی چییه؟ ئیدریس گوتی، سیستمی 4WD كه كورتكراوه‌ی 4Wheel drive یه، واته ئه‌و ئۆتۆمبێله هێزی بزوێنه‌ره‌كه‌ی دابه‌ش ده‌بێت به‌سه‌ر هه‌ر چوار ته‌گه‌ره‌كه‌دا، یانیش ده‌توانی به ئاره‌زووی خۆت بیده‌یته تایه‌كانی پێشه‌وه یان دواوه، ئه‌وه‌یش مانای فۆر ویل درایڤه.
له هه‌رێمی كوردستاندا ئۆتۆمبێل هه‌یه ئه‌و سیستمه‌ی نه‌بووه و بۆی زیاد كراوه تا شۆفێر بتوانێ سوودمه‌ند بێ له‌م سیستمه و هه‌ركاتێك ویستی 4WD كارا بكات.