سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌میشه به په‌رۆشه‌وه هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی كێشه و گرفته‌كانی داوه و به‌رده‌وامیش په‌رۆشی ئه‌وه بووه كه چۆن خزمه‌ت به هاووڵاتییان بكات، له ناویشیاندا گرنگی زۆری به سلێمانی داوه له خزمه‌تكردن و پلانه‌كان و ئه‌و گرفتانه‌ی كه له شاره‌كه‌دا هه‌ن.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 18ی ئایار، شوان كه‌ریم زراری ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان، به "وشه"ی راگه‌یاند، لای سه‌رۆكی حكوومه‌ت هیچ جیاوازییه‌ك نییه له نێوان هه‌ولێر و دهۆك و سلێمانی، بۆ سه‌رۆكی حكوومه‌ت هه‌مان به‌رنامه و پلان بۆ ئه‌و شوێنانه هه‌یه، چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی سلێمانی ئه‌ركی سه‌رۆكی حكوومه‌ته و پێی هه‌ستاوه، ئه‌مه سیاسه‌ت و به‌رنامه‌ی كابینه‌ی نۆیه كه حكوومه‌ت بۆ هه‌مووانه.
هه‌روه‌ها گوتی، ئه‌گه‌ر كه‌سانێك پێیان وایه موزایه‌ده كراوه، ئه‌وه ئێمه نامانه‌وێ و ناچینه ناو ئه‌و بابه‌ته، ئه‌گه‌ر ئه‌وان له‌و قسانه به‌رده‌وامن، ئه‌ی بۆچی پێش چه‌ند رۆژێك ئه‌و بابه‌ته‌یان چاره‌سه‌ر نه‌كرد، بۆچی زووتر كۆتایان به‌و دۆخه‌ی به‌رده‌م بانكه‌كان نه‌هێنا، روونه كه سه‌رۆكی حكوومه‌ت گرنگی به سلێمانی داوه.
خه‌ڵكی سلێمانی لای سه‌رۆكی حكوومه‌ت هیچ جیاوازییه‌كیان له خه‌ڵكی ناوچه‌كانی تردا نییه
ئه‌و په‌رله‌مانتاره باسی له‌وه‌ش كرد، خه‌ڵكی سلێمانی لای سه‌رۆكی حكوومه‌ت هیچ جیاوازییه‌كیان له خه‌ڵكی ناوچه‌كانی تردا نییه، ئه‌وه‌ی سه‌رۆكی حكوومه‌ت مه‌به‌ستی بێت خزمه‌تكردنی سلێمانییه، به‌رده‌وامیش ئه‌وه‌ی پێشان داوه كه سلێمانی شایا‌نی خزمه‌ته و له به‌رنامه و پلانه‌كانیدا كاری بۆ كردووه.
وه‌ك زیاتر خستیه ڕوو، سه‌رۆكی حكوومه‌ت به‌رپرسیاره له هه‌موو هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان، به‌رده‌وام كۆتایی به‌و قسانه هێناوه كه باس ده‌كرێ جیاوازی له نێوان ناوچه و شاره‌كان ده‌كرێت، به پێچه‌وانه‌وه به په‌رۆشه بۆ ئه‌وه‌ی خزمه‌ت بكات و كێشه‌ی هه‌ر شوێنێك كه دروست ده‌كرێت، چاره‌سه‌ری بكات.
وشه/ تایبه‌ت