راپۆرتێکی رۆژنامەوانی له ئیتالیا پشتڕاستی کردەوە، یانەی ئینتەرمیلان ئۆفه‌ری 60 ملیۆن یۆرۆی لەلایەن مانچێستەر سیتییەوە رەتکردەوە، بۆ ده‌ستبه‌رداربوون له به‌رگریكارێكی یانه‌كه.
رۆژنامەی لاگازێتا دیلۆ سپۆرتی ئیتالی ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 18ی ئایار بڵاوی كرده‌وه، هێشته دۆخی دارایی ئینتەرمیلان سەختە، ئەگەری ئەوە هەیە پێش دەستپێکردنی وەرزی نوێ یاریزانێکی تری گەورە بکرێتە قوربانی.
ئینتەر لە هاوینی رابردوودا ناچار بوو ده‌ستبه‌رداری هه‌ردوو ئەستێرەی خۆی "رۆمیلۆ لوکاکۆ و ئەشرەف حەکیمی" ببێت، بۆ ئەوەی هاوسەنگی لە مووچەی یاریزانانیدا بەدەست بهێنێت.
رۆژنامەکە ئاماژەی بەوە کردووە، چاوه‌ڕوان ده‌كرا ئۆفه‌ره‌كان بۆ یاریزانانی وه‌ك ستیفان دی فرێ یان میلان شکرینیار بێت، بەڵام ئه‌لیساندرۆ باستۆنی گەورەترین گرێبه‌ستی له یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتییه‌وه بۆ هاتووه.
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كه، ئینته‌ر پلانی ئه‌وه‌یه باستۆنی له ریزه‌كانیدا بهێڵێتەوه، هەر لەبەر ئەم هۆکارەش پێشنیاری 60 ملیۆن یۆرۆی لە یانەی مانچێستەر سیتی رەتکردەوە.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پێشبینیی ده‌كرێت ئه‌گه‌ر مان سیتی پاره‌كه زیاتر بكات، ئینته‌ر ده‌ستبه‌رداری به‌رگریكاره‌كه‌ی ببێت.
یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی له ئه‌وروپا بۆ یه‌كه‌مجار نرخی به‌رگریكاره‌كانی به‌رز كرده‌وه، دوای ئه‌وه‌ی گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ "واڵكه‌ر، ستۆنز، رۆبن دیاز" كرد، كه نرخی هه‌ریه‌كه له‌مانه سه‌رووی 50 ملیۆن پاوه‌نده.