ئه‌مڕۆ یاریی كۆتایی یۆرۆپالیگ له ئیسپانیا به‌ڕێوه ده‌چێت، ئه‌وروپا پاڵه‌وانێكی نوێ و سه‌رنجڕاكێش به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 18ی ئایار، سه‌عات 22:00 له یاریگه‌ی رامۆن سانچێز پێزخوان له شاری سێڤییای ئیسپانیا، یاریی كۆتایی ئه‌م وه‌رزه‌ی پاڵه‌وانیه‌تیی یۆرۆپالیگ له نێوان هه‌ردوو یانه‌ی ئینتراخت فڕانكفۆرتی ئه‌ڵمانی و گلاسكۆ رێنجه‌رزی سكۆتله‌ندی به‌ڕێوه ده‌چێت.
هه‌ردوو تیپ ئه‌م وه‌رزه به ئاستێكی به‌رز و به ده‌ركه‌وتنی سه‌رنجڕاكێش گه‌یشتنه یاریی كۆتایی ئه‌م وه‌رزه.
فڕانكفۆرتی ئه‌ڵمانی له قۆناغه‌كانی پێشوودا بردنه‌وه‌ی به‌سه‌ر بارسێلۆنای ئیسپانی و وێستهامی ئینگلیزی‌دا تۆمار كرد، هه‌روه‌ها هانده‌رێكی زۆری له پشته و له هه‌موو یاریگه‌كانی ئه‌وروپا له‌گه‌ڵ تیپه‌كه‌دا گه‌شتیان كردووه، بۆیه ئه‌مڕۆش به‌ربژێری یه‌كه‌من بۆ بردنه‌وه‌ی جامه‌كه.
له لای خۆیه‌وه یانه‌ی گلاسكۆ رێنجه‌رز، دووه‌می ئه‌م وه‌رزه‌ی خولی سكۆتلاند، به شایسته‌یی و به پێشكه‌شكردنی ئاستێكی به‌رز گه‌یشتووه‌ته یاریی كۆتایی.
رێنجه‌رز له قۆناغه‌كانی پێشوو بردنه‌وه‌ی به‌سه‌ر لایپزیگی ئه‌ڵمانی و سپۆرتینگ براگای پۆرتوگالی تۆمار كردووه.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ئه‌مشه‌و یارییه‌كی به‌هێز و سه‌رنجڕاكێش بێته ئه‌نجامدان و دوو ستایلی جیاوازی تۆپی پێ رووبه‌ڕوو ده‌بنه‌وه.
هاوكات ئه‌م وه‌رزه یۆرۆپالیگ به گشتی پاڵه‌وانیه‌تییه‌كی به‌هێز بوو، به تایبه‌تی دوای ئه‌وه‌ی هه‌شت یانه‌ی به‌هێزی چامپیۆنزلیگ له قۆناغی 32دا به‌شداریی پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه‌یان كرد و ئاستی ركابه‌رییه‌كان زۆر به‌هێز بوون.