بڕیارێك لە بەرژەوەندیی هاووڵاتییان دەرچوو

:: PM:02:11:18/05/2022 ‌
حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڕیارێكی لە بەرژەوەندیی هاووڵاتییانی هەرێمی كوردستان دەركرد و بەپێی ئەو بڕیارە، لێخۆشبوونی 15% بۆ شەشی مانگی حوزەیران تر درێژ دەكرێتەوە.

حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە كۆتایی ساڵی 2021دا، چەندان لێخۆشبوونێكی بۆ قەرزەكانی دەركرد بۆ ئەوەی هاووڵاتییان بارگرانییان لەسەر نەبێت، دواین كاتیش بۆ لێخۆشبوون 19ـی ئایار بوو و كۆتایی دەهات، بەڵام بڕیار دراوە جارێكی تر ئەو لێخۆشبوونە كاتەكەی درێژ بكرێتەوە.

ئەمڕۆ چوارشەم 18ـی ئایار، فەرمانگەی میدیا و زانیاری بڵاوی كردووەتەوە، لێخۆشبوونی ڕێژەی 15%ـی پێشینەكانی حكوومەت لای هاووڵاتییان، تا شەشی مانگی حوزەیرانی ئەمساڵ درێژ كرایەوە.

ئەو لێخۆشبوونە بۆ قەرزەكانی پێشینەی خانووبەرە، قەرزی سندووقی نیشتەجێبوون، بانكی خانووبەرە، پێشینەی هاوسەرگیری، قەرزی بچووك، پێشینەكانی بانكی كشتوكاڵ و پێشینەی پیشەسازی و گەشتیاری دەگرێتەوە.

لە هەرێمی كوردستاندا پێش تەنگژەی دارایی، حكوومەت چەندان پێشینەی بە هاووڵاتییان دا، وەرگرتنەوەی بەشی زۆری ئەو قەرزانە، ئێستە بەهۆی تەنگژەی دارایی بارگرانیی بۆ سەر هاووڵاتییان دروست كردبوو، بۆیە حكوومەت بڕیاری لێخۆشبوونی بۆ بەشێك لەو قەرزانە دەركردووە.



وشە - رامیار جەواد