جه‌نگی رووسیا له دژی ئۆكراینا به‌رده‌وامه و رۆژانه توند‌وتیژتر ده‌بێته‌وه. هاوكات له‌وه‌ته‌ی هێرشه‌كانی رووسیا ده‌ستی پێ كردووه، هه‌ردوولا هه‌وڵی دانوستانیان داوه به‌ڵام نه‌گه‌یشتوون به ئه‌نجامێكی ئه‌رێنی. ئێسته كه دانوستان وه‌ستاوه، گوته‌بێژی كرێملین ئه‌مڕۆ رای گه‌یاندووه كه هۆكاره‌كه‌ی ئۆكراینایه.
پێگه‌ی "
عه‌ره‌بیه" ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 18ی ئایار بڵاوی كردووه‌ته‌وه، گوته‌بێژی كرێملین دمێتری بیسكۆڤ ئه‌مڕۆ له‌باره‌ی دانوستانی وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ئۆكراینا، قسه‌ی كردووه و رای گه‌یاندووه، كێشه‌ی وه‌ستانی دانوستان بۆ ئۆكراینا ده‌گه‌ڕێته‌وه، چونكه كیێڤ ویستی بۆ دانوستان نییه و به‌عه‌قڵی خۆیان بیر ناكه‌نه‌وه تا دانوستانی ئاشتی بگاته ئاستی وه‌ستاندنی جه‌نگ.
بیسكۆڤ زیاتر گوتوویه‌تی، ئێسته كه دانوستان وه‌ستاوه، هۆیه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه كه له‌لایه‌ن كیێڤه‌وه ویستێك بۆ به‌رده‌وامی نییه، چونكه ئه‌وان له بنچینه‌وه به عه‌قڵی خۆیان بیر ناكه‌نه‌وه، به‌ڵكو كه‌وتوونه‌ته ژێر هه‌ژموونی ئه‌مه‌ریكا و ئه‌وروپا یان ناتۆ.
ئه‌وه له كاتێكدایه كه به‌رپرسانی رووس و ئۆكراین له چه‌ند سه‌عاتێكی پێشتردا، زۆربه‌ی قسه‌كانیان له‌باره‌ی وه‌ستانی دانوستانه‌كان كردووه، هه‌رلایه‌كیان تۆمه‌ت ده‌خه‌نه پاڵ لایه‌نی به‌رانبه‌ر، بۆیه ئێسته دانیشتن له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆ ئه‌سته‌متر بووه.
به‌رپرسانی رووسیا، رۆژئاوا تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن كه كێشه بۆ حكوومه‌تی كیێڤ دروست ده‌كه‌ن تا نه‌توانن دانوستان بكه‌ن. له‌وباره‌یه‌وه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا سێرگی لاڤرۆڤ دوێنێ رای گه‌یاندبوو، واشنتن و له‌نده‌ن و برۆكسل، ئۆكراینایان كردووه‌ته بیانوو تا ده‌ستكه‌وته ستراتیجه‌كانی خۆیان له‌و ڕێیه‌وه ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن.