فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئه‌ڵمانیا له ئێسته‌وه شوێنی مه‌شق و مانه‌وه‌ی هه‌ڵبژارده‌كه‌ی له مۆندیالی قه‌ته‌ڕ دیاریی كرد و به‌رنامه‌ی خۆیان ئاشكرا كرد.
ئەمڕۆ چوارشەم 18ی ئایار، فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەڵمانیا رایگەیاند، بۆ به‌شداریكردن له مۆندیالی 2022ی قه‌ته‌ڕ، کە لە 21ی تشرینی دووه‌م تا 18ی کانوونی دووەمی داهاتوو ده‌خایه‌نێت، هەڵبژاردەكه‌یان لە هاوینەهەوارێكی نوێ لە باکووری قەتەڕ نیشتەجێ دەبێت.
هەڵبژاردەی ئەڵمانیا بە سه‌رپه‌رشتیی راهێنه‌ر هانز فلیک لە ناوچەیەکی جیا و دابڕاوی هاوینەهەواری تەندروستی زولال لە شاری روەیس دەمێنێته‌وه، کە دەکەوێتە کەنارەکانی باکووری وڵاتەکە و سه‌عاتێك لە ده‌وحەی پایتەختەوە دوورە.
فیدراسیۆنه‌كه رایگەیاند تیپەکەیان لە 17ی تشرینی دووه‌م و چوار رۆژ پێش ده‌ستپێكردنی مۆندیال دەگاتە بارەگای سەرەکی خۆی، هەروەها لە دامەزراوەکانی یانەی ئەلشیمال، کە لێیه‌وه نزیكه، مەشق و راهێنان دەکات.
هەڵبژاردەی ئەڵمانیا لە قۆناغی کۆمەڵەکاندا لەگەڵ هەڵبژاردەکانی ئیسپانیا و ژاپۆن، هەروەها براوەی یاریی پاڵاوتنەکانی مۆندیال لە نێوان نیوزیلەندا و کۆستاریکا یاریی ده‌كات.
هانز فلیک راهێنه‌ری ئه‌ڵمانیا ده‌ڵێت: "ئێمە هەموو شتێکمان هەیە کە پێویستمانە لە "ئەلروه‌یس" مەودایەکی کەم لە یاریگه‌ی یانەی ئەلیشمالەوە دوورە، کە تێیدا مەشق و راهێنان دەکەین، کەشوهەوای سەرسوڕهێنەری ئەوێ یارمەتیمان دەدات بە چڕی راهێنان بکەین، هەروەها ژینگەیەکی زۆر ئارام لە یاریگه‌کەدا هەیە، ئەمانە گرنگترین شتن کە وەک راهێنه‌رێك دەمەوێت."
هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا براوه‌ی چوار نازناوی مۆندیاله له مێژوودا، له مۆندیالی قه‌ته‌ڕیشدا به‌ربژێری سه‌ره‌كییه بۆ بردنه‌وه‌ی نازناوه‌كه.