دیارده‌ی خۆڵبارین دیارده‌یه‌كی نوێ نییه، سه‌رچاوه زانستییه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن هه‌ر له سه‌ره‌تای دروستبوونی زه‌وییه‌وه، ئه‌و دیارده‌یه‌ش له قۆناغه جیاوازه‌كاندا هه‌بووه، به‌ڵام شۆڕشی پیشه‌سازی و گۆڕانكارییه‌كانی پله‌ی گه‌رمی كه‌شوهه‌وا و ده‌ستوه‌ردانه‌كانی مرۆڤ، زۆرترین كاریگه‌ریی له‌سه‌ر په‌ره‌پێدانی دیارده‌كه هه‌بووه.
ماوه‌یه‌كه دیارده‌ی خۆڵبارین له عێراق و ناوچه‌كه‌دا زیاتر بووه، هه‌ر ئه‌وه‌ش وایكردووه لێكدانه‌وه‌ی جیاواز بۆ سه‌رچاوه و هۆكاره‌كانی ئه‌م دیارده‌یه بكرێت. له‌م راپۆرته‌دا هه‌وڵ ده‌درێت له سه‌رچاوه‌كان و هۆكاره‌كانی ئه‌م دیارده سروشتییه بكۆڵرێته‌وه.
خۆڵبارینیش ده‌ره‌نجامی به‌رزبوونه‌وه‌ی خۆڵ و تۆزی بیابان و ده‌شته‌كانه
له زمانی كوردی وشه‌ی خۆڵبارین بووه‌ته باو، راستییه‌كه‌ی ده‌كرێ وشه‌یه‌كی گونجاویش بێت، چونكه ئه‌گه‌ر باران ده‌ره‌نجامی پرۆسه‌ی به‌هه‌ڵمبوونی ئاوی زه‌ریاكان و دواجار دروستبوونی هه‌ور و باران بێت، ئه‌وا خۆڵبارینیش ده‌ره‌نجامی به‌رزبوونه‌وه‌ی خۆڵ و تۆزی بیابان و ده‌شته‌كانه، له ئاكامی هه‌ڵگیرسانی با و دواجار دابارینی ئه‌و تۆز و خۆڵه‌یه له ئاسمان دێته خواره‌وه، به‌بێ جیاوازی به‌سه‌ر هه‌ر ناوچه‌یه‌كدا بڕوات دایده‌پۆشێت. ئه‌و ناوچانه‌ی دارستانیان زۆرتره، ده‌توانن ببنه هۆی خاوكردنه‌وه‌ی شه‌پۆله‌كه.
مه‌رج نییه شوێنێك دیارده‌ی خۆڵبارین تێیدا روو بدات هه‌ر بیابانی بێت، به‌ڵكو پێوه‌ندی به‌وه هه‌یه هه‌رێمه دراوسێكان هه‌رچه‌نده گیرۆده‌ی دیارده‌ی به بیابانبوون و وشكه‌ساڵی بن، ئه‌وا كۆی ناوچه دوور و نزیكه‌كان ده‌خه‌نه ژێر كاریگه‌ریی خۆیانه‌وه.
ده‌گوترێ یه‌كێك له هۆكاره‌كانی سه‌رهه‌ڵدانی خۆڵبارین له ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا، هه‌ڵگیرسانی بایه‌كه كه له مانگی كۆتایی به‌هار ده‌ست پێ ده‌كات، ئه‌و بایه له باكوری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌ست پێ ده‌كات و دوای تێپه‌ڕین به توركیا و كوردستان و بیابانه‌كانی سووریا و عێراق، تا كه‌نداو درێژه‌ی ده‌بێت.
هه‌ڵكردنی با له بیابانه‌كان ده‌بێته هۆی هه‌ڵگرتنی تۆز و خۆڵ و دواجار به ته‌واوی ناوچه‌كه‌دا بڵاو ده‌بێته‌وه. پێشتر ئێران و عێراق و سعوودیه له پرسی رێگریكردن له خۆڵبارین، هاوئاهه‌نگیان هه‌بووه و ته‌نانه‌ت بودجه‌یان دیاری كردبوو، جۆره ماده‌یه‌ك به بیابانه‌كاندا بڵاو ده‌كرایه‌وه كه له نه‌وت به‌رهه‌م ده‌هات و ده‌بووه هۆكاری ئه‌وه‌ی بیابانه‌كان پته‌وتر بن، به ئاسانی وردیله و تۆز و خۆڵه‌كه به با هه‌ڵنه‌گیرێن. جه‌نگه له دوای یه‌كه‌كانی ناوچه‌كه و ململانێیه سیاسییه‌كان، كۆتایی به‌و جۆره هه‌وڵانه هێناوه.
پێوه‌ندی به وشكه‌ساڵی و كه‌مبوونه‌وه‌ی ئاوی به‌نداو و رووباره‌كان هه‌یه
یه‌كێكی تر له هۆكاره هه‌ره سه‌ره‌كییه‌كانی په‌ره‌سه‌ندنی خۆڵبارین له ناوچه‌كه‌دا، پێوه‌ندی به وشكه‌ساڵی و كه‌مبوونه‌وه‌ی ئاوی به‌نداو و رووباره‌كان هه‌یه، ئه‌وه‌ی دۆخه‌كه‌ی خراپتر كردووه، پڕۆژه‌ی دروستكردنی به‌نداوه له‌سه‌ر هه‌ردوو رووباری دیجله و فورات له ناو خاكی توركیا كه قه‌باره‌ی ئاوی دوو رووباره‌كه‌ی به رێژه‌یه‌كی به‌رچاو دابه‌زاندووه، ئه‌مه‌ش وشكبوونی زۆر له دارستانه‌كان و كێڵگه كشتوكاڵییه‌كانی لێ كه‌وتووه‌ته‌وه.
یه‌كێكی تر له‌و هۆكارانه‌ی وایكردووه دیارده‌ی به بیابانبوون په‌ره بستێنێت، سوودوه‌رگرتن له ئاوی ژێرزه‌وییه كه كاریگه‌ریی زۆری له‌سه‌ر وشككردنی كانی و كانیاوه‌كان و ته‌نانه‌ت هه‌ندێك ده‌ریاچه‌ی بچووك كردووه. سه‌رده‌مێك سعوودیه بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌می كشتوكاڵی ده‌ستی به سوودوه‌رگرتن له ئاوی حه‌وزه‌كانی ژێر زه‌وی كرد و له قووڵایی هه‌زار مه‌تر ئاوی ده‌رهێنا، به‌ڵام ئه‌مه زۆری نه‌خایاند وشك بوو و دواجار په‌ره‌ی به بیابانبوون و زیاتر وشككردنی ناوچه‌كه دا.
زانایان له كاریگه‌رییه‌كانی خۆڵبارین بۆ سه‌ر كه‌شوهه‌وا ده‌كۆڵنه‌وه و هێشتا به وردی به‌و ده‌ره‌نجامه نه‌گه‌یشتوون، بوونی ئه‌و گه‌ردیلانه له ئاسمان ده‌بێته هۆی زیاتر قه‌تیسبوونی گه‌رما یان نا.
ھانده‌رێكی ئێجگار گه‌وره‌ی شێواندنی ڕووی خاكه‌كه و ڕوودانی خۆڵبارینن.
به‌شێوه‌یه‌كی سروشتی له ناوچه زۆر وشك یان وشكه‌كاندا، چینێك له‌سه‌ر رووی خاكه‌كه ھه‌یه كه رێ له شێوانی رووی خاكه‌كه و راماڵێنی گه‌ردیله‌كانی ده‌گرێت، به‌ڵام ھه‌ندێ ھۆكاری سروشتیی وه‌ك بارانی به‌لێزمه و چالاكی مرۆیی، وه‌ك چالاكییه سه‌ربازی و كشتوكاڵییه‌كان و ھۆیه‌كانی گواستنه‌وه، ھانده‌رێكی ئێجگار گه‌وره‌ی شێواندنی ڕووی خاكه‌كه و ڕوودانی خۆڵبارینن.
دیارده‌ی خۆڵبارین زیانی زۆری بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ هه‌یه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی تۆزی و خۆڵ زیان به كۆئه‌ندامی هه‌ناسه ده‌گه‌یه‌نێت، هه‌ندێك جار ئه‌م ده‌نكۆڵانه ماده‌ی ژه‌ھراوی وه‌ك كانزا سه‌نگینه‌كان و ماده تیشكده‌ره‌كان ھه‌ڵده‌گرن و كاره‌ساته‌كه زۆر ئاڵۆزتر ده‌كه‌ن.