گۆرانیبیژی لاوی كورد هێڵی لۆڤ، بڕیاره به به‌رهه‌مێكی نوێی هونه‌رییه‌وه به‌ناوی "كوردیش باڕبی" بگه‌ڕێته‌وه ناوه‌ندی هونه‌ری و ده‌نگدانه‌وه‌ی زۆریش دروست بكات.
هێلی لۆڤ گۆرانیبێژی ناسراوی باشووری كوردستان، له پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك، له‌باره‌ی نوێترین به‌رهه‌میه‌وه ئاماژه‌ی كردووه، "له ڕۆژی هه‌ینی 20ی ئایار، ته‌واوی گۆرانییه‌كه‌م له كه‌ناڵی تایبه‌تیم له یوتیوب بڵاو ده‌بێته‌وه، بۆیه چاوه‌ڕوان بن."
گۆرانیبێژ هێلی لۆڤ له ستۆری پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی له سناپ چات، بۆ هه‌وادارانی نووسیویه‌تی، ڕۆژی هه‌ینی ده‌یته‌قێنمه‌وه، ئه‌مه‌یش وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ به‌رهه‌مه نوێیه‌كه‌ی كه به كوالێتییه‌كی به‌رز و به‌رهه‌مێكی جیاواز ده‌بێت.
هێڵی لۆڤ له لاپه‌ڕه فه‌رمییه‌كانی خۆی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، ترایله‌ری نوێترین كلیپی به‌ناوی "كوردیش باڕبی" بڵاو كردووه‌ته‌وه، كه یه‌كه‌مین به‌رهه‌می 2022ی ده‌بێت.
هێلی كۆتا به‌رهه‌می له ساڵی 2021 بڵاو كرده‌وه به‌ناوی "مشتاكلك"، به‌شێوه‌ی دوێت بوو له‌گه‌ڵ گۆرانیبێژی ناوداری عێراقی محه‌مه‌د سالم، تا ئێسته زیاتر له 57 ملیۆن بینه‌ری هه‌یه له یوتیوب.
ھێلی ڵۆڤ ناوی ڕاسته‌قینه‌ی (ھێلین عه‌بدوڵا)یه و له ساڵی 1988 له دایك بووه، خاوه‌نی چه‌ند ڤیدیۆ كلیپێكه و به‌شداریی دوو فیلمی سینه‌مایی كردووه. به ماوه‌یه‌كی كه‌م له ھه‌رێمی كوردستان و دنیاشدا ناوبانگی ھونه‌ریی په‌یدا كرد، به یه‌كێك له 100 كاریگه‌رترین كه‌سایه‌تییه‌كانی دنیا بۆ ساڵی 2015 ھاته هه‌ڵبژاردن. ئێسته خه‌ریكی كاری بازرگانییه و له پڕۆژه‌ی كردنه‌وه‌ی گه‌وره‌ترین سه‌نته‌ری جوانكاریی له هه‌رێمی كوردستان، ده‌ستی پێ كردووه.