ئه‌مڕۆ رووسیا ده‌ركردنی 34 دیپلۆماسیی فڕه‌نسیی له وڵاته‌كه‌ی راگه‌یاند. ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه هات كه له فڕه‌نسایش 41 دیپلۆماسیی رووسی ده‌ركراون. ئه‌و هه‌ڵوێستانه دوای ئه‌وه دێ كه له 28ی شوباته‌وه رووسیا جه‌نگی به‌سه‌ر ئۆكراینا سه‌پاندووه.
پێگه‌ی "
ئیلاف" ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 18ی ئایار بڵاوی كردووه‌ته‌وه، وه‌زاره‌تی رووسیا ئه‌مڕۆ رای گه‌یاندووه، باڵوێزی فڕه‌نسایان له وڵاته‌كه‌ی خۆیان بانگ كردووه، ناوی 34 دیپلۆماسیی فڕه‌نسییان له لیستێكدا پێ داوه كه ده‌بێ رووسیا جێبێڵن.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاشكرای كردووه، باڵوێزی فڕه‌نسا بیار لیڤییان بۆ وه‌زاره‌ت بانگ كردووه، نووسراوێكیان پێ داوه كه له لیستێكدا ناوی 34 دیپلۆماسیی فڕه‌نسیی تێدا بووه، پێیان گوتووه كه ئه‌و كه‌سانه شیاو نین له وڵاته‌كه‌مان بمێننه‌وه. بۆیه ماوه‌ی دوو هه‌فته‌یان دیاری كردووه تا رووسیا جێبێڵن.
نیسانی رابردوویش فڕه‌نسا 41 دیپلۆماسیی رووسییان له وڵاته‌كه‌ی خۆیان ده‌ركردووه، به‌تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی سیخوڕییان كردووه، ئه‌و بڕیاره‌ی فڕه‌نسا كه رووسیای تووڕه كردووه، بۆیه ئه‌وانیش به‌رانبه‌ر به‌و هه‌ڵوێسته‌ی فڕه‌نسا، دیپلۆماسییه‌كانی ئه‌و وڵاته‌یان له رووسیا ده‌ركردووه. ئه‌وه‌یش پێوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵاتی ئاڵۆزتر كردووه.