له چوارچێوه‌ی به‌شداریكردنی له خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئاسیا، یانه‌ی هه‌ولێر دووچاری شكستێكی تر بوو.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م له قۆناغی دووه‌می خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئاسیا له تۆپی باله، یانه‌ی هه‌ولێر به ئه‌نجامی 0-3 گێم به یانه‌ی په‌یكانی ئێرانی دۆڕا.
ئه‌نجامی گێمه‌كان "25-13، 25-19-25-14" بوو بۆ یانه ئێرانییه‌كه.
یانه‌ی هه‌ولێر له سێ یاریی رابردووش له قۆناغی یه‌كه‌مدا، هه‌رسێ یاریی دۆڕاند.
سیستمی پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه وایه، هه‌ر هه‌شت یانه‌ی به‌شدار، له قۆناغی دووه‌میشدا به‌شدارن.
هاوكات یانه‌ی هه‌ولێر یارییه‌كی تریشی له پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه‌دا ده‌مێنێت.
یانه‌ی قه‌ڵا و مناره یه‌كه‌مجاره له مێژووی خۆیدا به نوێنه‌رایه‌تیی عێراق به‌شداریی پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه‌ی كردووه، كه له تارانی پایته‌ختی ئێران به‌ڕێوه ده‌چێت و هه‌شت یانه تێیدا به‌شدارن.