مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له دیلان یه‌شیلگۆز-زێخریهس وه‌زیری دادی هۆڵه‌ندا كرد.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 18ی ئایار، به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌نراوی حكوومه‌ت، له دیداره‌كه‌دا گفتوگۆ ده‌رباره‌ی په‌ره‌پێدانی پێوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و هۆڵه‌ندا كرا به تایبه‌تی هاوئاهه‌نگی له نێوان ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریی هه‌ردوولا.
له ته‌وه‌رێكی تری كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، باس له گرنگیی به‌رده‌وامبوونی پشتگیریی هه‌رێمی كوردستان له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆریستانی داعش و به‌هاناوه‌چوون و یارمه‌تیدانی قوربانیانی ده‌ستی تاوانه‌كانی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش كرا.