بڕیاره ئه‌مڕۆ لیژنه‌ی سه‌ربازیی ناتۆ له برۆكسل كۆببێته‌وه، له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا له‌لایه‌ك باس له دۆخی ئێسته‌ی ئۆكراینا و پێداویستییه‌كانی ده‌كرێت، له‌لایه‌كی تریشه‌وه گفتوگۆ له‌باره‌ی فراوانبوونی هاوپه‌یمانییه‌كه ده‌كرێت.
پێگه‌ی "
عه‌ره‌بیه" ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 19ی ئایار بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ئه‌مڕۆ كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌ی سه‌ربازیی ناتۆ به ئاماده‌بوونی سه‌رۆكانی ده‌ستی ئه‌ركانی ئه‌ندامه‌كانی له برۆكسل به‌ڕێوه ده‌چێت، رۆب ڤاوێر سه‌رۆكایه‌تیی كۆبوونه‌وه‌كه ده‌كات.
پێگه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه داوه كه ئه‌مڕۆ ناتۆ له كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌ی سه‌ربازی، باس له دۆخی ئێسته‌ی ئۆكراینا ده‌كات كه به‌هۆی ئه‌و جه‌نگه‌ی رووسیا له دژی ئه‌و وڵاته له 24ی شوباته‌وه ده‌ستی پێ كردووه. تێیدا باس له ستراتیجیی نوێی هاوپه‌یمانییه‌كه له‌باره‌ی جه‌نگه‌كه و كاریگه‌رییه‌كانی بۆ سه‌ر ئۆكراینا ده‌كرێت.
هاوكات ناتۆ له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا باس له فراوانبوونی هاوپه‌یمانییه‌كه ده‌كات كه به‌هۆی هاتنه ریزی فینله‌ند و سوید بۆ ناو ناتۆ. تێیدا هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ ستراتیجی نوێی هاوپه‌یمانییه‌كه ده‌كرێ كه به‌هۆی فینله‌ند و سویده‌وه گۆڕانكاریی به‌سه‌ردا دێت.
له‌لایه‌كی تریشه‌وه كه دوێنێ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا كۆ بوونه‌وه، زیاتر باس له‌و پرسه كراوه كه فینله‌ند و سوید داوای ئه‌ندامێتیی ناتۆ ده‌كه‌ن و توركیا وه‌ك ئه‌ندامی ناتۆ ئه‌وه ره‌ت ده‌كاته‌وه.
ناتۆ له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا باس له فراوانبوونی هاوپه‌یمانییه‌كه ده‌كات
له‌وباره‌یه‌وه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا مه‌ولوود چاوش ئۆغڵو، وێڕای ئه‌وه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی به ئه‌رێنی ناو بردووه، هاوكات رای گه‌یاندووه كه ناكرێ وڵاتانێك تا ئێسته تیرۆریستان له وڵاته‌كه‌ی خۆیاندا ده‌حه‌وێننه‌وه، ببنه ئه‌ندامی ناتۆ، له‌گه‌ڵیدا وڵاتێك كه ئه‌ندامی ناتۆ بێ، داوای كڕینی چه‌ك بكات و پێی نه‌فرۆشرێت.
مه‌به‌ست له گوته‌كانی چاوش ئۆغڵو فینله‌ند و سویده كه ئه‌و دوو وڵاته داوای ئه‌ندامێتی له ناتۆ ده‌كه‌ن، كه‌چی تیرۆریستان له وڵاته‌كه‌ی خۆیاندا "ئه‌ندامانی په‌كه‌كه" ده‌حه‌وێننه‌وه. هاوكات توركیا داوای فڕۆكه‌ی جۆری "ئێف 16"ی له ئه‌مه‌ریكا كردووه، كه‌چی ئه‌و وڵاته ئاماده نه‌بووه پێی بفرۆشێت.
دواتریش چاوش ئۆغڵو گه‌شبینیی خۆی ئاشكرا كرد كه له كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا بیلنكن، به رژدی باسیان له پێدانی فڕۆكه‌ی "ئێف 16" به وڵاته‌كه‌ی كردووه.