زۆربه‌ی گه‌نجان به تایبه‌تیش كچان ئاره‌زووی ئه‌وه ده‌كه‌ن پێستێكی ناسك و سپیان هه‌بێت و رووخساریان جوان ده‌ربكه‌وێت، ئه‌وه‌ش پێویستی به‌وه هه‌یه به شێوه‌یه‌كی ته‌ندروست خزمه‌ت بكرێت و پێست بپارێزرێت له تیشكی زیانبه‌خشی خۆر و بوونی تۆز و ساردی.
بۆ ئه‌وانه‌ی پێستیان له‌كه و ماكی پێوه‌یه ده‌توانن به‌م هه‌نگاوانه پێستتان سپی بكه‌نه‌وه:
- پێش نووستن لیمۆیه‌ك كه‌رت بكه به رووخسارت دابینه و مه‌یشۆ با تا به‌یانی پێوه‌ی بێت ئه‌م كرداره هه‌موو شه‌وێك دووباره‌ی بكه‌وه پاش ماوه‌یه‌ك جیاوازیه‌كه ده‌بینیت.
- به ماست مه‌ساج به رووخسارت بكه و 20 خولهك پێیه‌وه بێت پاشان به‌ئاوی شله‌تێن بیشۆ.
- یه‌ك ملاك هه‌نگوین له‌گه‌ڵ ئاوی لیمۆ تێكه‌ڵ بكه باش تێكی بده لهرووخسارتی بده دوای 10 خولهك به ئاو بیشۆ.
- یه‌ك ملاك ئاوی خه‌یار له‌گه‌ڵ یه‌ك ملاك لیمۆ تێكه‌ڵ بكه و لهرووخسارت بده بۆماوه‌ی 15 خولهك پاسان بیشۆ.
- یه‌ك پیاڵه برنج له‌ناو دوو پیاله ئاو بكه و 4 كاتژمێر لێی بگه‌رێ پاشان بیپارزنه رۆژانه ئاوه‌كه له رووخسارت بده، ئه‌و ئاوه بۆ ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌یه، ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام بووی دیسان ئه‌م كرداره دووباره بكه‌وه گۆڕانكارییه‌كی به‌رچاو ده‌بینیت.