دوو رۆژ بوو نرخی نه‌وت رووی له دابه‌زین كردبوو، به‌ڵام ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م رووی له به‌رزبوونه‌وه كردووه و تا ئاماده‌كردنی ئه‌م هه‌واڵه، دوو دۆلار له نرخه‌كه‌ی هه‌ڵكشاوه.
جێی باسه پێرێ سێشه‌م نرخی نه‌وت تا نزیكه‌ی 116 دۆلار هه‌ڵكشا، به‌ڵام له ئێواره‌كه‌ی رووی له دابه‌زین كرد و دوێنێ چوارشه‌میش له دابه‌زین به‌رده‌وام بوو و شه‌وه‌كه‌ی به 108 دۆلار و 50 سه‌نت داخرا. به‌ڵام به‌گوێره‌ی dailyfx ئێسته جۆری برێنت به 110 دۆلار و 70 سه‌نت و تێكساسیش به 110 دۆلار و 25 سه‌نت ده‌فرۆشرێت.
له دوو رۆژی رابردوودا شكستی سزاكانی یه‌كێتی ئه‌وروپا به‌سه‌ر رووسیا، رێگری له زیاتر به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت كردووه و كاریگه‌ریی هه‌بووه له دابه‌زینی نرخی نه‌وت. یه‌كێتی ئه‌وروپا هێشتا سووره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ندێك وڵاتی ئه‌ندام له یه‌كێتییه‌كه رازی بكات تا ده‌ست به سزاكان بكه‌ن و ئه‌گه‌ر له داهاتوودا سه‌ركه‌وتوو بێ، ئه‌وا ده‌بێته هۆی به‌رزكردنه‌وه‌ی نرخی نه‌وت.
له‌لایه‌كی تره‌وه به‌هۆی كاریگه‌رییه‌كانی كه‌ره‌نتین له چین، دژی بڵاوبوونه‌وه‌ی زیاتری كۆرۆنا و مه‌ترسییه‌كانی سستبوونه‌وه‌ی گه‌شه‌ی ئابووری دنیا، ماوه‌یه‌ك بوو كاریگه‌ریی خستبووه سه‌ر دابه‌زینی نرخی نه‌وت، به‌ڵام نوێترین هه‌واڵه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن دۆخی چین باشتر بووه و خه‌ریكه رێكاره‌كانی كه‌ره‌نتین لاده‌برێن، ئه‌مه‌ش هۆكار بووه له‌وه‌ی قه‌باره‌ی داخوازی له‌سه‌ر نه‌وت به‌رز ببێته‌وه و نرخه‌كه‌ی گرانتر بكات.
قه‌باره‌ی نه‌وتی كۆگه‌كراوی ئه‌مه‌ریكا كه باس له‌وه ده‌كرێ، بۆ كه‌مترین قه‌باره له‌وه‌ته‌ی ساڵی 1999ه‌وه دابه‌زیوه
هۆكارێكی تر كه نرخی به‌رز كرده‌وه، دواین زانیارییه له قه‌باره‌ی نه‌وتی كۆگه‌كراوی ئه‌مه‌ریكا كه باس له‌وه ده‌كرێ، بۆ كه‌مترین قه‌باره له‌وه‌ته‌ی ساڵی 1999ه‌وه دابه‌زیوه و ئه‌مه‌ش نیگه‌رانی بازاڕه‌كانی نه‌وتی لێ كه‌وتووه‌ته‌وه، ترسی ئه‌وه هه‌یه نه‌توانرێ بۆشایی پێداویستی نه‌وت پڕ بكرێته‌وه.
جگه له‌مه جه‌نگی ئۆكراینا وایكردووه ئاستی خستنه‌ڕووی نه‌وت كه‌م ببێته‌وه و ئۆپیكیش نه‌یتوانیوه یان حه‌زی نه‌كردووه ئه‌و بۆشاییه پڕ بكاته‌وه، له دۆخێكیشدا كه خستنه‌ڕوو له خوارووی داخوازی بێت، ئه‌وا نرخی نه‌وت رووی له به‌رزبوونه‌وه ده‌كات.
ماوه‌ی رابردوو كۆمه‌ڵێك هه‌نگاو ره‌چاو كراوه بۆ رێگریكردن له زیاتر به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت، گرنگترینیان بریتی بووه له بڕیارێكی ئه‌مه‌ریكا كه رێژه‌ی سوودی بانكی به‌رز كردووه‌ته‌وه، ئه‌مه ده‌بێته هۆی سستكردنی بازاڕه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و دنیا. جگه له‌مه نرخی دۆلاریش بۆ به‌رزترین ئاستی له‌وه‌ته‌ی 20 ساڵی رابردوو هه‌ڵكشاوه و ئه‌وه‌ش به‌و واتایه‌یه نه‌وت گرانتر ده‌ستی كڕیار ده‌كه‌وێت.
له‌وه‌ته‌ی جه‌نگی ئۆكراینا ده‌ستی پێ كردووه، به‌گشتی نرخی نه‌وت هه‌ر له سه‌رووی 100 دۆلار فرۆشراوه و ئه‌گه‌ر هه‌ندێك جار بۆ خوارووی 100 دۆلار دابه‌زیبێت، خێرا گه‌ڕاوه‌ته‌وه سه‌رووی 100 دۆلار و ته‌نانه‌ت ماوه‌یه‌ك تا نزیكه‌ی 140 دۆلاریش هه‌ڵكشا. رووسیا به یه‌كێك له دابینكه‌ره سه‌ره‌كییه‌كانی نه‌وت و گاز له دنیادا هه‌ژمار ده‌كرێت، بۆیه ئه‌و سزایانه‌ی خراوه‌ته سه‌ری وایكردووه، قه‌باره‌ی خستنه‌ڕووی نه‌وت له بازاڕه‌كاندا به‌راورد به قه‌باره‌ی داخوازی، كه‌م بكات و نرخی نه‌وتیش به نرخێكی به‌رز بفرۆشرێت.